پارتى سۆسیال دیموکراتى کوردستان به‌ژماره‌ (202) به‌شدارى هه‌ڵبژاردنى ئه‌نجومه‌نى پارێزگاکانى عێراق ده‌کات

17.09.2023
جەماوەر نیوز
کۆمسیۆنى باڵاى سه‌ربه‌خۆى هه‌ڵبژاردنه‌کانى عیراق تیروپشک بۆ راکێشانى ژماره‌ى حزب و هاوپه‌یمانى و کاندیده‌کانى هه‌ڵبژاردنى ئه‌نجومه‌نى پارێزگاکانى عێراق ئه‌نجامداو پارتى سۆسیالدیموکراتى کوردستان له‌لایه‌ن کۆمسیۆنه‌وه‌ ژماره‌ 202 ى پێدرا 

وته‌بێژى کۆمسیۆنى هه‌ڵبژاردنه‌کانى عیراق رایگه‌یاند: "بۆ هه‌ڵبژاردنى ئه‌نجومه‌نى پارێزگاکانى عیراق 134 لیست به‌شدارى ده‌که‌ن و که‌له‌نێوانیاندا 39 هاوپه‌یمانى 29 حزب و 66 کاندیدى سه‌ربه‌خۆهه‌ن".

بڕ‌یاره‌ رۆژی 18ى 12ی2023 هه‌ڵبژاردنى ئه‌نجومه‌نى پارێزگاکانى عیراق ئه‌نجامبدرێت و که‌رکوک و نه‌ینه‌واو دیاله‌ و سه‌ڵاحه‌دین که‌ پارێزگا جێناکۆکه‌کانن، هه‌ڵبژاردنیان تێدا ئه‌نجام ده‌درێت.

پارتى سۆسیال دیموکراتى کوردستان له‌ هه‌ڵبژاردنه‌کانى ئه‌نجومه‌نى پارێزگاکانى عێراق به‌ (13) کاندید له‌ پارێزگاکاکانى (که‌رکوک،دیاله‌،نه‌ینه‌وا،به‌غداد) به‌شداری ده‌کات


زۆرترین خوێندراو

  • ڕۆژ
  • هەفتە
  • مانگ