له‌ تانجه‌رۆ به‌هۆى بیرلێدانه‌وه‌ (٢) هاووڵاتى ده‌ستگیر ده‌کرێن

18.09.2023
جەماوەر نیوز
مه‌فره‌زه‌ به‌رده‌وامه‌کانى پۆلیسى دارستان ى سلێمانى له‌ سنورى چالاکى به‌ش و بنکه‌کانیدا به‌رده‌وامه‌ له‌ ده‌ست به‌سه‌رداگرتنى ئه‌و ئامێرانه‌ى به‌نایاسایى بیر هه‌ڵده‌که‌نن و ڕوبه‌ڕوى یاسا یان ده‌که‌نه‌وه‌ و  له‌و چوارچێوه‌یه‌شدا (٢) هاووڵاتى به‌مه‌به‌ستى بیرلێدان ده‌ستگیرکران  
له‌ ئه‌نجامى گه‌ڕان و پشکنینى به‌رده‌وام مه‌فره‌زه‌یه‌کى بنکه‌ى پۆلیسى دارستانى تانجه‌ڕۆ ده‌رچونێکیان ئه‌نجامدا به‌هاوبه‌ش له‌گه‌ڵ (مه‌فره‌زه‌ى بنکه‌ى پۆلیسى عه‌ربه‌ت و پۆلیسى فریاکه‌وتن توانیان له‌ گوندی( ڕازیانه‌ى نوێ )سه‌ر به‌ ناحیه‌ى تانجه‌ڕۆ  (٢) هاوڵاتى ده‌ستگیر بکه‌ن که‌ به‌ شێوه‌یه‌کى نایاسایى سه‌رقاڵى هه‌ڵکه‌ندنى بیر بوون، هه‌روه‌ها توانرا ده‌ستبگرن به‌سه‌ر جیهازێکى بیرلێداندا دواتر  په‌ڕاوى لێکۆڵینه‌وه‌یان بۆ کرایه‌وه‌ و ڕوبه‌ڕوى دادگا کراونه‌ته‌وه‌ بۆ وه‌رگرتنى ڕێکارى یاسایى .


زۆرترین خوێندراو

  • ڕۆژ
  • هەفتە
  • مانگ