
ئهتوانى لهرێگاى ئیمه‌یڵ و ژماره تهلهفۆنهکانمانهوه په‌یوه‌ندیمان پێوهبکهیت و راوسهرنج وپێشنیارو داواکاریهکانى خۆت بخهیتهروو.
07705066052
وه‌زیرى به‌رگرى که‌نه‌دا، بیل بلێر، ڕۆژى یه‌کشه‌ممه ڕایگه‌یاند، وڵاته‌که‌ى بڕى 33 ملیۆن دۆلارى که‌نه‌دى (24.5 ملیۆن دۆلارى ئه‌مه‌ریکایی) یارمه‌تى بۆ ئۆکرانیا دابین ده‌کات، به به‌شداریکردن له پاکێجێکى هاوکارى که به سه‌رۆکایه‌تى به‌ریتانیا بۆ کڕینى که‌ره‌سته‌ى به‌رگرى ئاسمانى بۆ ئۆکرانیا ته‌رخان کراوه، که یارمه‌تى هێرشى به‌رپه‌رچدانه‌وه‌ى وڵاته‌که ده‌دات له دژى ڕووسیا.
بلێر له به‌یاننامه‌یه‌کدا ئاماژه‌ى به‌وه‌کرد، ئه‌و هاوکارییه 500 ملیۆن دۆلاره، هاوکارییه سه‌ربازییه‌کانیش ده‌گرێته‌وه که جه‌ستن ترودۆ سه‌رۆک وه‌زیرانى که‌نه‌دا له مانگى شه‌شدا به‌ڵێنى به کیێڤ دابوو.
که‌نه‌دا یه‌کێکه له‌و وڵاتانه‌ى به ئاشکرا و به گه‌رمى پشتگیرى له هه‌ڵوێسته‌کانى کیێڤ کردووه، له دواى له‌شکرکێشى ڕووسیا بۆ سه‌ر ئۆکرانیا ئۆتاوا به‌ڵێنى دا به بڕى زیاتر له هه‌شت ملیار دۆلارى که‌نه‌دى هاوکارى ئۆکرانیا بکات، له‌وانه هاوکارى سه‌ربازى به به‌هاى نزیکه‌ى یه‌ک ملیار و 800 ملیۆن دۆلارى که‌نه‌دی.
ئه‌م هاوکارییه هاوبه‌شییه که ئه‌مه‌ریکا، هۆڵه‌ندا و دانیمارکیش تیایدا به‌شدارن، به ئامانجى کڕینى سه‌دان مووشه‌کى به‌رگرى ئاسمانى مه‌وداى کورت و مامناوه‌نده سیسته‌مه‌کانى په‌یوه‌ندیداره بۆ ئۆکرانیا.
ده‌نگى ئه‌مه‌ریکا
ئهتوانى لهرێگاى ئیمه‌یڵ و ژماره تهلهفۆنهکانمانهوه په‌یوه‌ندیمان پێوهبکهیت و راوسهرنج وپێشنیارو داواکاریهکانى خۆت بخهیتهروو.
07705066052