محەمەد حاجی مەحمود پێشوازی لەوەفدێکی ڕێکخراوی نیشتمانی هەمووان بۆ پەرەپێدانی دیموکراسی کرد.

18.09.2023
جەماوەر نیوز
ئەمڕۆ دووشەممە لەگوندی گوڵەخانەی دەڤەری شارەزوور محەمەد حاجی محمود سەرۆکی پارتی سۆسیال دیموکراتی کوردستان پێشوازی لەوەفدێکی ڕێکخراوی نیشتمانی هەمووان بۆ پەرەپێدانی دیموکراسی کرد.

لەدیدارێکدا محەمەد حاجی محمود باسی لەڕۆڵ و گرنگی و کاریگەری ڕێکخراوەکانی کۆمەڵی مەدەنی کرد لەپێناو چەسپاندنی دیموکراسی و پەروەردەو پێگەیاندنی نەوەی داهاتووداو لەوچوارچێوەیەدا ئامانجەکانی ڕێکخراوی نیشتمان بۆ هەمووانی بە گرنگ وەسف کرد.

زۆرترین خوێندراو

  • ڕۆژ
  • هەفتە
  • مانگ