کۆنفڕانسی گۆڕانکارییەکانی کەش و هەوا و ئاسایشی خۆراک و زێدەڕۆی بەکارهێنانی ئاو بەرێوەچوو

18.09.2023
جەماوەر نیوز

ئەمڕۆ دووشەمە 2023/9/18 لە هەولێر بەئامادەبوونی پارێزگار و ئەنجومەنی پارێزگاری هەولێر ،بریکاری وەزارەتی کشتوکاڵ و سەرچاوەکانی ئاو (کەریم سلێمان)وە (د.زێدا محمد کریم) بەرێوەبەری گشتی پلاندانان بەشداربوون لە کۆنفڕانسی تایبەت بە گۆرانکارییەکانی کەش و هەوا و ئاسایشی خۆراک و مەترسیەکانی زێدەڕۆی بەکارهێنانی ئاو ،کە لەلایەن کۆمپانیای MesoNature بە هاوکاری ئەنجومەنی پارێزگای هەولێر رێکخراو بوو ..

وێڕایی پێشکەشکردنی ووتەی وەزارەتی کشتوکاڵ لەلایەن بریکاری وەزارەت و جەختکردنەوە لەسەر یەکخستنی دەرفەت و تواناکان بۆ رووبەروونەوەی گۆڕانکارییەکانی کەش و هەوا و پارێزگاری لەئاسایسی ئاو و خۆراکی هەرێم ،
لەم کۆنفڕانسەدا چەندین پانێلی گرنگ بەرێوەچوو دەربارەی خستنەرووی مەترسییەکانی زێدەڕۆی بەکارهێنانی ئاو ، سەرچاوەکانی ئاسایشی ئاو و ڕێژەی سەوزایی و ئاستەنگەکان و چارەسەرییەکان بۆ‌ پاراستنی ئاسایشی خۆراک.

زۆرترین خوێندراو

  • ڕۆژ
  • هەفتە
  • مانگ