کۆبونەوەی پارت ولایەنە کوردستانییەکانی ڕەوەندی کوردی لە ئەمستەردام بەڕێوەچوو

19.09.2023
جەماوەر نیوز
بە ئامادەبوونی شێخ ئومێد بەرزنجی پێشمەرگەی دێرین و بەرپرسی پەیوەندییەکانی هۆڵەندا و بەلجیکای پارتی سۆسیال دیموکراتی کوردستان، و هونەرمەند ئاشتی شێخانی ،بەرواری ۱۷ ی ئەیلوول ی٢٠٢٣، کۆبونەوەی پارت ولایەنە کوردستانییەکان ڕەوەندی کوردی لە ئەمستەردام بەڕێوەچوو،

سەرەتای کۆبەونەوەکە بەساتێک وەستان بۆگیانی پاکی شەهیدان و
سرودی ئەی رەقیب دەستیپێکرد
دواتر گفتوگۆ کرا لەسەر دروست فدراسوێنی کوردانی ڕەوەندی کوردی لە ئەوروپا، ئاماژە بەوە کرا کە دەبێت فیدراسیۆنەکە بۆ ڕەوەندی کوردی بێت، بەڵام بەناوی کوردستانەوە، نوێنەری پارت لایەنەکان لە کۆبوونەوەکەدا سەرنج و بۆچوونەکانی لەو بارەیەوە خستەڕوو.

زۆرترین خوێندراو