شاندێکی وەزارەتی پێشمەرگە بەشداری چالاکی نێوودەوڵەتی وەرزشی ئاسمانی دەکات

19.09.2023
جەماوەر نیوز
شاندێکی وەزارەتی پێشمەرگە بەشداری بەرزترین چالاکی نێوودەوڵەتی وەرزشی ئاسمانی کرد

ئەمڕۆ ١٩ی ئەیلولی ٢٠٢٣ شاندێکی وەزارەتی پێشمەرگە کە پێکهاتبوون لە دادوەر کوردەوان نەقشبەندی سەرۆکی دادگای سەربازی یەک و عمید روکن علمی مزوری، عمید ئەحمەد غازی، عمید ئەنوەر محمد ئەفسەرانی باڵای وەزارەت، بەنوێنەرایەتی وەزارەتی پێشمەرگە بەفەرمی بەشداری دەستپێکردنی گەورەترین چالاکی نێودەوڵەتی وەرزشی ئاسمانیان لە ووڵاتی فەرەنسا کرد.
چالاکی وەرزشی ئاسمانی، گەورەترین چالاکی نێوودەوڵەتیە و ساڵانە بە بەشداری زۆربەی وڵاتانی جیهان لە وڵاتی فەرەنسا ئەنجام دەدرێت و ئەم ساڵ بە فەرمی وەزارەتی پێشمەرگە بانگهێشت کرابوو، تێدا پێشمەرگە هەڵۆکان دیاری وەزارەتی پێشمەرگەیان پێشکەش بە سەرپەرشتیاری ڕێکخەرانی چالاکیەکە کرد و ئەوانیش بەخۆشحاڵیەوە خۆشەویستی خۆیان بۆ ئازایەتی هێزی پێشمەرگەی کوردستان دەربڕی لە بەرەنگاربوونەوەی شەڕی تیرۆریستانی داعش و ئومێدیان خواست بەردەوامی بدرێت بە پێشخستنی وەرزشی ئاسمانی و پەڕەشووتوانی لەناو هێزی پێشمەرگەی کوردستان.

شایانی باسە بریار وایە ئەم چالاكیە نێودەڵەتییە كە چەند ئەفسەرێكی وەزارەتی پێشمەرگە بەشداری تێداكردووە تا چەند رۆژێكی تر لە نمایشە ئاسمانیەكانی بەردەوام بێت وچەندین چالاكی جۆراوجۆر تێیدا ئەنجام بدرێت

زۆرترین خوێندراو

  • ڕۆژ
  • هەفتە
  • مانگ