زیاتر له‌ ٧٠ فڕۆکه‌ و 8 که‌شتى کۆمه‌ک و هاوکاری گه‌یشتۆته‌ لیبیا

24.09.2023
جەماوەر نیوز
حکومه‌تى یه‌کێتیى نیشتمانى لیبیا، بڵاویکرده‌وه‌ که‌ له‌ ٢٤ وڵاته‌وه‌ زیاتر له‌ ٧٠ فڕۆکه‌ و هه‌شت که‌شتیى کۆمه‌ک و هاوکاریان گه‌یاندووه‌ته‌ لێقه‌وماوانى کاره‌ساتى لافاو که‌ له‌ ڕۆژهه‌ڵاتى وڵاته‌که‌ ڕوویدا.

تیمى ئاماده‌باشى خێرا و دۆخى له‌ناکاوى حکومه‌ت له‌ هه‌ژمارى تۆڕى کۆمه‌ڵایه‌تى به‌ناو "هاکۆمیتنا"ى سه‌ربه‌ حکومه‌تى لیبیا، ڕاگه‌یاندراوێکى سه‌باره‌ت به‌و کۆمه‌ک و هاوکارییه‌ مرۆییه‌ نێوده‌وڵه‌تیانه‌ بڵاوکرده‌وه‌ که‌ گه‌یه‌ندراوه‌ به‌ وڵاته‌که‌.

له‌ ڕاگه‌یه‌ندراوه‌که‌دا باس له‌وه‌ کراوه‌ که‌ له‌ ٢٤ وڵاته‌وه‌ زیاتر له‌ ٧٠ فڕۆکه‌ و هه‌شت که‌شتیى کۆمه‌ک و هاوکاریان گه‌یاندووه‌ته‌ لێقه‌وماوانى کاره‌ساتى لافاو.

هه‌روه‌ها له‌ ڕاگه‌یه‌ندراوه‌که‌دا باس له‌وه‌ کراوه‌ک که‌ هۆڵه‌ندا به‌بڕى دوو ملیۆن یۆرۆ خۆراک، ده‌رما، خێوه‌ت و پێداویستى پزیشکى ڕه‌وانه‌ى لێقه‌وماوانى کاره‌ساته‌که‌ کردووه‌.

ئه‌وشى ئاشکرا کردووه‌ که‌ ئوسترالیا پلانى هه‌یه‌ به‌بڕى یه‌ک ملیۆن دۆلار هاوکارى ڕه‌وانه‌ بکات و، کۆریاى باشووریش دوو ملیۆن دۆلارى ته‌رخان کردووه‌ بۆ هاوکارى کردنى لێقه‌وماوان.

ڕۆژى ١٠ى ئه‌یلوول، گه‌رده‌لوولى دانییاڵ که‌ له‌ ڕۆژهه‌ڵاتى ده‌ریاى ناوه‌ڕاست کاریگه‌ره‌ داى له‌ لیبیا و، کاره‌ساتى لافاوى له‌ شاره‌کانى بنغازی، به‌یدا مه‌رج، سوسى و درنه‌ دروست کرد.

وته‌بێژى ڕێکخراوى ته‌ندروستیى جیهانی، تارق جاسارێڤیچ، له‌ ١٩ى ئه‌یلوولدا بڵاویکرده‌وه‌ که‌ به‌هۆى ئه‌و کاره‌ساتى لافاوه‌وه‌ سێ هه‌زار و ٩٨٨ که‌س گیانیان له‌ده‌ستداوه‌ و هه‌شت بۆ نۆ هه‌زار که‌سیش هێشتا بێسه‌روشوێنن.


ئانادۆڵ 


زۆرترین خوێندراو

  • ڕۆژ
  • هەفتە
  • مانگ