په‌یمانگه‌ى دادوه‌رى خولى شیاندن ده‌کاته‌وه‌

25.09.2023
جەماوەر نیوز
رۆژى شه‌ممه‌  ٣٠/٩/٢٠٢٣، په‌یمانگه‌ى دادوه‌رى له‌ هه‌رێمى کوردستان، خولى په‌ره‌پێدانى فه‌رمانبه‌رانى یاسایى داموده‌زگه‌کانى حکومه‌تى هه‌رێمى کوردستان ده‌ست پێده‌کات،خوله‌که‌  بۆ ماوه‌ى دوو مانگ به‌رده‌وام ده‌بێت، و له‌ کۆتاییه‌که‌ییدا تاقیکردنه‌وه‌ به‌  فه‌رمانبه‌رانى به‌شداربوو ده‌کرێت، 
په‌یمانگه‌ى دادوه‌رى له‌ هه‌رێمى کوردستان که‌ یه‌کێکه‌ له‌ ده‌زگا سه‌ره‌کییه‌کانى وه‌زاره‌تى داد، له‌ نوسراوێکدا دووپاتى له‌وه‌ کردۆته‌وه‌، 
« که‌ ده‌بێت به‌شداربووان له‌ماوه‌ى خوله‌که‌دا ، پابه‌ندى یاسا و رێنماییه‌کانى په‌یمانگه‌ى دادوه‌رى و یاساى به‌رزه‌فتکارى فه‌رمانبه‌رانى ده‌وڵه‌ت - که‌رتى گشتى بن ، ژماره‌ (١٤) ى ساڵى ١٩٩١.
له‌و دوو لیسته‌ى خواره‌وه‌شدا، ناوى ئه‌و فه‌رمانبه‌ره‌ یاساییانه‌ى داموده‌زگاکانى حکومه‌تى هه‌رێمى کوردستان هاتووه‌، که‌له‌و خوله‌دا به‌شدارى ده‌که‌ن، که‌ ئه‌وه‌ ناوه‌کانیانه‌:

 


زۆرترین خوێندراو

  • ڕۆژ
  • هەفتە
  • مانگ