بایدن : ئه‌مه‌ریکا له‌گه‌ڵ هاوپه‌یمانه‌کانى له‌هه‌وڵدایه‌ بۆ که‌مکردنه‌وه‌ى زیانه‌ مرۆییه‌کانى شه‌ڕى غه‌ززه‌

15.10.2023
جەماوەر نیوز
جۆو بایدن سه‌رۆکى ئه‌مه‌ریکا ڕۆژى شه‌ممه‌ ، ڕایگه‌یاند که‌ واشنتن به‌ هاوکارى ڕێکخراوى نه‌ته‌وه‌ یه‌کگرتووه‌کان و چه‌ند وڵاتێکى دیکه‌ هه‌وڵ ده‌دات لێکه‌وته‌ مرۆیییه‌کانى هێرشى حه‌ماس و ململانێیکانى ناو غه‌ززه‌ که‌م بکاته‌وه‌.

جۆو بایدن ڕۆژى شه‌ممه‌ له‌ پۆستێکیدا له‌ تۆڕى ئێکس نووسیویه‌تى " ئه‌مه‌ریکا به‌ هاوکارى له‌گه‌ڵ ئیسرائیل، ئوردن، میسر و نه‌ته‌وه‌ یه‌کگرتووه‌کان، هه‌وڵده‌دات ده‌رئه‌نجامه‌ مرۆییه‌کانى هێرشه‌که‌ى حه‌ماس که‌م بکاته‌وه‌ و هه‌لومه‌رجى پێویست بۆ به‌رده‌وامبوونى هاوکارییه‌کان و پشتگیرى له‌ پابه‌ندبوون به‌ یاساکانى جه‌نگ ده‌سته‌به‌ر بکات."

له‌ کاتێکدا هێرشه‌ ئاسمانییه‌کانى ئیسرائیل بۆ سه‌ر که‌رتى غه‌ززه‌ به‌رده‌وامن، وه‌زاره‌تى ته‌ندروستى ناوچه‌که‌ ڕایگه‌یاندووه‌ ژماره‌ى کوژراوان گه‌یشتووه‌ته‌ دوو هه‌زار و 215 که‌س.


ده‌نگى ئه‌مه‌ریکا 


زۆرترین خوێندراو

  • ڕۆژ
  • هەفتە
  • مانگ