کەش و هەوای پێشبینیکراوى 48 کاتژمێرى داهاتوو

16.10.2023
جەماوەر نیوز
کەش و هەوای پێشبینیکراوى 48 کاتژمێرى داهاتوو
ئەمڕۆ دوو شەممە 16– 10- 2023
کەش/ ئاسمان بەگشتی لەنێوان هەوری تەواو و نیمچە هەور دەبێت لەگەل بوونی تاوە باران کە لە ناوچە شاخاوویەکان کاریگەری بەهێزتر دەبێ وە هەندێ جار هەورە تریشقەی لەگەل دەبێت , وەهەروەها لەئەنجامی بەرز بوونەوەی کەمێک خێرایی با, ئەگەری بەرز بوونەوەی تۆز خۆڵێکی سووک هەیە تا کاتەکانی ئێوارە. لەکاتەکانی شەودا کەشەکە جیگیر دەبێتەوە.
خێراى با / لەسەرخۆ- مامناوەند ( 10 – 20) کم /ک دەبێت . هەندی کات چاڵاک دەبێت بۆ سەروی 30 کم/ک بەتایبەتی لەکاتەکانی نیوەڕۆدا.
ئاراستەی با / باشووری خۆرئاوا دەبێت .
پلەکانی گەرما/ بە نزیکەی 2 تــــا 4 پلە نزمتر دەبێت بەراوورد بە تۆمارەکانی دوێنێ .
مەوداى بینین/ لە نێوان ( 6 – 8 ) کم دەبێت.
پلەکانی گەرما / لەسەر نەخشەدا ئاماژەیان پێدراوە .
سبەى سێ شەممە 17– 10- 2023
کەش/ ئاسمان سامال دەبێت , لەناوچە شاخاوویەکان بۆ نمیچە هەور دەگۆڕێت .
خێراى با / لەسەرخۆ- مامناوەند ( 10 – 20) کم /ک دەبێت .
ئاراستەی با / باکووری خۆر هەڵات بۆ باکووری خۆرئاوا دەگۆڕێت .
مەوداى بینین/ لە نێوان ( 8 – 10 ) کم دەبێت.
پلەکانی گەرما/ کەمێک بەرز دەبنەوە بە (1-2) پلە بەراوورد بە تۆمارکراوەکانی ئەمڕۆ .
بەرزترین پلەکانی گەرمای پێشبینیکراو بە پلەی سیلیزی :
هەولێر : 30 پلەى سیلیزى
سلێمانی : 27 پلەى سیلیزى
دهۆک : 28 پلەى سیلیزى
کەرکوک : 33 پلەى سیلیزى
هەڵەبجە : 28 پلەى سیلیزى
زاخۆ : 29 پلەى سیلیزى
حاجی ئۆمەران: 19 پلەى سیلیزى
سۆران : 26 پلەى سیلیزى
گەرمیان : 34 پلەى سیلیزى
بەشى پێشبینى 16- 10 - 2023

زۆرترین خوێندراو