له‌ شه‌ڕى غه‌ززه‌ ١١ ڕۆژنامه‌نوس کوژراون و٥٠ باره‌گاى ده‌زگاى ڕاگه‌یاندن خاپوورکراون

17.10.2023
جەماوەر نیوز
سه‌ندیکاى ڕۆژنامه‌نووسانى فه‌ڵه‌ستین ڕایگه‌یاند :له‌ هێرشه‌کانى ئیسرائیل بۆ سه‌ر که‌رتى غه‌ززه‌ که‌ له‌ ڕۆژى ٧ى ئه‌م مانگه‌وه‌ ده‌ستى پێکردووه‌ و تا ئێستا به‌رده‌وامى هه‌یه‌،به‌وهۆیه‌شه‌وه‌ ١١ ڕۆژنامه‌نوس کوژران و ٢٠ى دیکه‌یش برینداربوون، هه‌روه‌ها دوو رۆژنامه‌نوسى دیکه‌یش بێ سه‌روشوێنن.
 
لیژنه‌ى ئازادییه‌کان سه‌ربه‌ سه‌ندیکاى ڕۆژنامه‌نووسانى فه‌ڵه‌ستین له‌ ڕاپۆرتێکدا بڵاویکرده‌وه‌ له‌ ئاکامى هێرشه‌کانى فڕۆکه‌ جه‌نگییه‌کانى ئیسرائیل بۆسه‌ر که‌رتى غه‌ززه‌  ١١ ڕۆژنامه‌نوس کوژران و ٢٠ى دیکه‌یش برینداربوون، هه‌روه‌ها دوو رۆژنامه‌نوس بێ سه‌روشوێنن ، ئه‌مه‌ وێڕاى ئه‌وه‌ى ده‌یان پێشێلکاریى به‌رامبه‌ر به‌ ڕۆژنامه‌نوسانۆله‌ که‌نارى ڕۆژئاوا و قودس ئه‌نجام دراون.

ئه‌وه‌شى ئاشکرا کردووه‌  که‌ له‌ بۆردومانه‌کانى فڕۆکه‌ جه‌نگییه‌کانى ئیسرائیل بۆسه‌ر که‌رتی، غه‌ززه‌ ژماره‌یه‌ک خانووى ڕۆژنامه‌نوسان و٥٠ باره‌گاى ده‌زگاى ڕاگه‌یاندن خاپوورکراون.

زۆرترین خوێندراو

  • ڕۆژ
  • هەفتە
  • مانگ