ئه‌مریکا دوو هه‌زار سه‌رباز ڕاده‌سپێرێت بۆ پشتیوانیکردنى ئیسرائیل

17.10.2023
جەماوەر نیوز
به‌ گوێره‌ى ڕاپۆرتێکى ڕۆژنامه‌ى "وۆڵ ستریت جۆرناڵ"ى ئه‌مریکى که‌ له‌ زارى به‌رپرسانى به‌رگریى ئه‌مریکى گواستیه‌وه‌، وه‌زاره‌تى به‌رگریى ئه‌مریکا فه‌رمانى به‌ نزیکه‌ى 2 هه‌زار سه‌رباز کرد بۆ ئه‌وه‌ى ئاماده‌ بن بۆ ئه‌رکێکى ئه‌گه‌رى له‌پێناو پشتیوانیکردنى ئیسرائیل.

ڕاپۆرته‌که‌ ئاماژه‌ به‌وه‌ ده‌دا، ئه‌م هێزانه‌ ڕاسپێردراون بۆ ئه‌رکى ڕاوێژ و خزمه‌تگوزاریى پزیشکى نه‌وه‌ک ڕۆڵى شه‌ڕکردن و هیچ هێزێکى پیاده‌ڕۆیان تێدا نییه‌، فه‌رمانى ڕاسپاردنه‌که‌ سه‌ربازانى هه‌موو یه‌که‌ و که‌رته‌ جیاوازه‌کانى سوپاى ئه‌مریکاى گرته‌وه‌.
به‌رپرسه‌کان ڕایانگه‌یاند،"بڕیاره‌که‌ى پێنتاگۆن ئاماژه‌یه‌ له‌سه‌ر ئه‌وه‌ى که‌ ئاماده‌کاریى ده‌کات بۆ پشتیوانیکردنى هێزه‌کانى ئیسرائیل گه‌ر هاتوو ئیسرائیل هێرشى زه‌مینى بۆ سه‌ر که‌رتى غه‌ززه‌ ده‌ست پێ بکات".


زۆرترین خوێندراو

  • ڕۆژ
  • هەفتە
  • مانگ