داعش لەئەنجامدانی 8 کردەوەی لەناوچەکانی بەڕێوەبەرایەتیی خۆسەر 15 قوربانی لێکەوتۆتەوە

21.10.2023
جەماوەر نیوز
داعش لە ماوەی شەش ڕۆژدا 8 کردەوەی لە ناوچەکانی بەڕێوەبەرایەتیی خۆسەر ئەنجام داوە و 15 کوژراو و برینداری لێ کەوتووتەوە

بە گوێرەی ڕوانگەی سووری بۆ مافەکانی مرۆڤ، شانەکانی ڕێکخراوی تیرۆریستیی داعش بەشێوەیەکی گەورە دەستیان بە کردەوەکانیان کردووەتەوە لە ناوچەکانی بەڕێوەبەرایەتیی خۆسەر. بە گوێرەی ڕوانگەکە تەنها لە ماوەی شەش ڕۆژدا 8 کردەوەیان لە ڕێگەی تەقەکردن، بۆمبی چێندراو و مینەوە لە پارێزگای دێرەزوور ئەنجام داوە و، بەهۆیانەوە 7 کارمەندی هێزە ئەمنییەکان و 2 کەسی مەدەنی کوژراون، هاوکات 6 کارمەندی ئەمنی دیکەش بریندار بوون.

زۆرترین خوێندراو

  • ڕۆژ
  • هەفتە
  • مانگ