بنکه‌ى عه‌ین ئه‌سه‌د له‌ئه‌نبار به‌مووشه‌ک کرایه‌ ئامانج

22.10.2023
جەماوەر نیوز
ئاژانسه‌کانى هه‌واڵ بڵاویانکرده‌وه‌  ئه‌مڕۆ یه‌کشه‌ممه‌ بنکه‌ى ئاسمانیى عه‌ین ئه‌سه‌د له‌ پارێزگاى ئه‌نبار که‌ هێزه‌کانى هاوپه‌یمانیى نێوده‌وڵه‌تى و هێزه‌کانى ئه‌مریکا له‌خۆ ده‌گرێت سه‌رله‌نوێ به‌ 3 مووشه‌ک کرایه‌ ئامانج.
به‌ پێى ئه‌وزانیاریانه‌ى له‌ئاژانسه‌کانى هه‌واڵ بڵاوکراوه‌ته‌وه‌  یه‌کێک له‌ مووشه‌که‌کان که‌وته‌ نێو بنکه‌که‌وه‌ و ده‌نگى ته‌قینه‌وه‌ له‌نێو بنکه‌که‌ بیسترا، دووه‌میان له‌ ڕێگه‌ى سیسته‌مه‌ به‌رگرییه‌ ئاسمانییه‌کانه‌وه‌ به‌رپه‌رچ درایه‌وه‌ و سێیه‌میان له‌ ده‌وروبه‌رى بنکه‌که‌ که‌وته‌خواره‌وه‌.


زۆرترین خوێندراو

  • ڕۆژ
  • هەفتە
  • مانگ