ئۆزگور ئۆزه‌ل بووه‌ سه‌رۆکى گشتى جه‌هه‌په‌

05.11.2023
جەماوەر نیوز
مانیسا ئۆزگور ئۆزه‌ل له‌ ٣٨ مین کۆنگره‌ى پارتى گه‌لى کۆمارى تورکیا به‌ سه‌رۆکى گشتى پارته‌که‌ى هه‌ڵبژێردرا.

له‌ خولى یه‌که‌مى هه‌ڵبژاردن بۆ سه‌رۆکى گشتى پارتى گه‌لى کۆمارى تورکیا که‌ له‌ ٣٨مین کۆنگره‌ى گشتى پارته‌که‌دا به‌ڕێوه‌چوو، هیچ به‌ربژێرێک نه‌یتوانى ده‌نگى پێویست به‌ده‌ست بێنێت و هه‌ڵبژاردنه‌که‌ بۆ خولى دووهه‌م دواخرا.

خولى دووهه‌مى ده‌نگدان ئۆزگور ئۆزه‌ل به‌ به‌ده‌ستهێنانى ٨١٢ ده‌نگ به‌ سه‌رۆکى گشتى جه‌هه‌په‌ هه‌ڵبژێردرا و له‌ ده‌نگدانه‌که‌دا که‌ماڵ کڵچدار ئوغڵو ٥٣٦ ده‌نگى به‌ده‌ست هێنا.

به‌و پێیه‌ په‌رله‌مانتارى مانیسا ئۆزگور ئۆزه‌ل بووه‌ هه‌شته‌مین سه‌رۆکى گشتى پارتى گه‌لى کۆمارى تورکیا.


ئانادۆڵ


زۆرترین خوێندراو

  • ڕۆژ
  • هەفتە
  • مانگ