سه‌رۆک وه‌زیرانى عێراق له‌ تاران له‌گه‌ڵ سه‌رۆکى ئێران کۆده‌بێته‌وه‌

06.11.2023
جەماوەر نیوز
سه‌رۆک وه‌زیرى عێران محه‌مه‌د شیاع سودانى له‌ میانه‌ى سه‌ردانه‌ فه‌رمییه‌که‌یدا بۆ تارانى پایته‌ختى ئێران که‌ به‌یانى ڕۆژى دووشه‌ممه‌ گه‌یشت له‌گه‌ڵ سه‌رۆکى کۆمارى ئیسلامى ئێران ئیبراهیم ڕه‌ئیسى کۆبووه‌وه‌.
له‌ کۆبوونه‌وه‌که‌دا گفتوگۆ له‌سه‌ر په‌یوه‌ندییه‌ دوو قۆڵییه‌کانى نێوان هه‌ردوو وڵات کرا و گرنگى به‌هێزکردنى هاریکارییه‌کان و فراوانکردنى په‌یوه‌ندیه‌کان له‌ بوار و ئاسته‌ جۆراوجۆره‌کاندا، هه‌روه‌ها پرسى فه‌ڵه‌ستین و ڕووداوه‌ خوێناوییه‌کانى غه‌زه‌ له‌ گفتوگۆکانى نێوان هه‌ردوولادا بوون و جه‌ختیان له‌سه‌ر پێویستى ده‌ستبه‌جێ ڕاگرتنى هێرشه‌کانى دژى گه‌لى فه‌ڵه‌ستین کرده‌وه‌.
سه‌رۆک وه‌زیران هه‌ڵوێستى ڕوون و جێگیرى عێراقى دووپاتکرده‌وه‌ سه‌باره‌ت به‌ خراپتربوونى بارودۆخى که‌رتى غه‌زه‌ى داگیرکراو و سه‌رکۆنه‌ى زیادبوونى مه‌ترسیدارى ده‌سه‌ڵاتدارانى داگیرکارى زئیسرائیل  و کۆمه‌ڵکوژییه‌ دڕندانه‌کانیان کرد دژى منداڵان و ژنان و سیاسه‌تى برسێتى و گه‌مارۆدانى خه‌ڵک له‌و تاوانانه‌ى که‌ بۆ مرۆڤایه‌تى جێى داخه‌.
  جه‌ختیشى کرده‌وه‌ له‌سه‌ر گرنگى هه‌ماهه‌نگییه‌کى باڵا له‌ نێوان وڵاتانى عه‌ره‌بى و ئیسلامى له‌ ناوچه‌که‌دا سه‌باره‌ت به‌ هێرشه‌ به‌رده‌وامه‌کانى غه‌زه‌ و دۆزینه‌وه‌ى چاره‌سه‌رى خێرا بۆ ڕاگرتنى هێرشه‌کان و کردنه‌وه‌ى ڕێڕه‌وى سه‌لامه‌ت بۆ گه‌یاندنى یارمه‌تییه‌ مرۆییه‌کان و که‌لوپه‌لى فریاگوزارى به‌په‌له‌ بۆکه‌رتى غه‌زه‌
له‌ لایه‌کى دیکه‌وه‌، سه‌رۆکى ئێران ئاماژه‌ى به‌ ڕۆڵ و هه‌ڵوێسته‌کانى عێراق کرد له‌ سه‌ره‌تاى کیشه‌و قه‌یرانى غه‌زه‌وه‌، هه‌روه‌ها جوڵه‌ى له‌گه‌ڵ هێزه‌ نێوده‌وڵه‌تى و هه‌رێمییه‌کان بۆ ڕاگرتنى هێرشه‌کان بۆ سه‌ر خاکى فه‌ڵه‌ستین و کۆنترۆڵکردنى قه‌یرانى مرۆیى له‌و وڵاته‌


زۆرترین خوێندراو

  • ڕۆژ
  • هەفتە
  • مانگ