ئازا حه‌سیب قه‌ره‌داخی نۆیه‌م پێشانگه‌ی تایبه‌ت ده‌كاته‌وه‌

11.11.2023
جەماوەر نیوز

به‌ڕێوبه‌رایه‌تیی گشتیی ڕۆشنبیری و هونه‌ری هه‌ولێر، به‌شی شێوه‌كاری، پێشانگه‌یه‌كی تایبه‌ت بۆ به‌رهه‌مه‌ هونه‌رییه‌كانی ئازا حه‌سیب قه‌ره‌داخی، ده‌كاته‌وه‌.

بڕیاره‌ سبه‌ی یه‌كشه‌ممه‌ (12ـی تشرینی دووه‌م/ نۆڤێمبه‌ری 2023)، ئازا حه‌سیب قه‌ره‌داخی، نۆیه‌م پێشانگه‌ی تایبه‌تی به‌رهه‌مه‌ هونه‌رییه‌كانی له‌ هۆڵی میدیای شاری هه‌ولێر بكاته‌وه‌.

پێشانگه‌كه‌ كاتژمێر (11:00)ـی پێش نیوه‌ڕۆ ده‌كرێته‌وه‌ و تا ڕۆژی (16ـی تشرینی دووه‌م/ نۆڤێمبه‌ری 2023)، به‌رده‌وام ده‌بێت.

ئازا حه‌سیب قه‌ره‌داخی، ڕاوێژكاری وه‌زاره‌تی ڕۆشنبیری و لاوانه‌ و وه‌ك هونه‌رمه‌ندێكی شێوه‌كار، تا ئێستا هه‌شت پێشانگه‌ی تایبه‌تی شێوه‌كاری كردووه‌ته‌وه‌ و هه‌شته‌م پێشانگه‌یان له‌ شاری دهۆك كرایه‌وه‌ و بڕیاره‌ سبه‌ی نۆیه‌م پێشانگه‌ی له‌ هه‌ولێر بكاته‌وه‌.

زۆرترین خوێندراو

  • ڕۆژ
  • هەفتە
  • مانگ