له‌ئه‌مساڵدا 45 پرۆژه‌ى خزمه‌تگوزارى له‌ سۆران جێبه‌جێ کراوه‌

21.11.2023
جەماوەر نیوز
له‌ سه‌ره‌تاى ساڵى 2023 تا ئێستا له‌ چوارچێوه‌ى پلانى شاره‌وانى له‌ سنوورى سه‌رۆکایه‌تیى شاره‌وانیى سۆران، نزیکه‌ى 45 پرۆژه‌ى جۆراوجۆرى خزمه‌تگوزاریى قیرتاوکردن و دروستکردنى ئاوه‌ڕۆى لووله‌یى و کۆنکرێت و نۆژه‌نکردنه‌وه‌ى شه‌قام جێبه‌جێ کراون و سه‌رۆکى شاره‌وانیى سۆرانیش ده‌ڵێت: پرۆژه‌کان کاریگه‌رییان له‌سه‌ر به‌رزکردنه‌وه‌ى ئاستى خزمه‌تگوزارى و بووژانه‌وه‌ى شارى سۆران هه‌بووه‌.
سه‌رۆکى شاره‌وانیى سۆران سه‌باره‌ت به‌ پرۆژه‌کان ده‌ڵێت: پرۆژه‌کان جۆراوجۆرن، وه‌ک دروستکردنى شه‌قام و ئاوه‌ڕۆى لووله‌یى و کۆنکرێتکردن و نۆژه‌نکردنه‌وه‌ى شه‌قام و دروستکردنى پارک و چه‌ند بوارێکى دیکه‌ش ده‌گرنه‌وه‌. گوتیشی: پرۆژه‌کان بریتین له‌، پرۆژه‌ى دروستکردنى چه‌ند شه‌قامێک له‌ گه‌ڕه‌که‌کانى هه‌رێم و دیلمان و هه‌ندرێن و گوندى دێلزیان و بادلیان و شه‌قامه‌ ناوخۆییه‌کانى گه‌ڕه‌کى ڕاپه‌ڕین و جوندیان و وه‌ستا ڕه‌جه‌ب و چه‌ند شه‌قامێکیش له‌ گه‌ڕه‌کى به‌ختیارى و به‌رخودان و برایه‌تى و چه‌مى ڕێزان.
سه‌رۆکى شاره‌وانیى سۆران گوتیشی: پرۆژه‌کان به‌ سه‌رپه‌رشتیى تیمه‌کانى شاره‌وانى جێبه‌جێ کراون و له‌ داهاتووشدا پرۆژه‌ى ترمان بۆ زیاتر خزمه‌تکردنى شارى سۆران ده‌بێت، سه‌رباره‌ت به‌ پرۆژه‌کانى ئه‌مساڵ گوتیشی: هه‌ر له‌م ساڵدا پرۆژه‌ى دروستکردنى ئاوه‌ڕۆى لووله‌یى و قیڕتاوکردن له‌ گه‌ڕه‌کى کانى و جووتسایدى دێلزیان و پڕۆژه‌ى چاککردنه‌وه‌ى ناو بازاڕى دیاناى کۆن و پارکێک له‌ گه‌ڕه‌کى برایه‌تى جێبه‌جێ کراون. 
سه‌رۆکى شاره‌وانیى سۆران ڕاشیگه‌یاند: جگه‌ له‌و پرۆژانه‌ هاوکات پرۆژه‌ى شه‌قامه‌ ناوخۆییه‌کانى گه‌ڕه‌کى کۆڕه‌ک و شه‌قامى 40م له‌ هۆلى بۆنه‌کانى گه‌ڕه‌کى کۆڕه‌ک تا دێلزیان و دووسایدى پیشه‌سازى - دێلزیان و ئاوه‌ڕۆى سندووقى له‌ گه‌ڕه‌کى نه‌ورۆز و جووتسایدى شه‌قامى سه‌ره‌کى سۆران - هه‌ولێر و دانانى کربستۆن له‌ فولکه‌ى ئیسقه‌ڵا و کۆنکرێتکردنى چه‌ند شه‌قامێک له‌ گه‌ڕه‌کى ٢٦ى گوڵان و نۆژه‌نکردنه‌وه‌ و قیرتاوکردنى شه‌قامى سناعه‌ و کۆنکرێتکردنى جۆگه‌ى کراوه‌ له‌ گه‌ڕه‌کى نه‌هرى و دروستکردنى شه‌قامه‌ ناوخۆییه‌کانى گه‌ڕه‌کى ئازادى و سه‌روچاوه‌ و ناو بازار و جووتسایدى سۆران – ڕواندز و چه‌ند شه‌قامێک له‌ گوندى ناوکۆک و ئاوه‌رۆى سندووقى  له‌ دیاناى کۆن و ئاوه‌ڕۆى لووله‌یى له‌ گه‌ڕه‌کى ٢٦ گوڵان و شه‌قامه‌کانى گوندى گوان و شه‌قامه‌ ناوخۆییه‌کانى گه‌ڕه‌کى ئازادى و ئاوه‌ڕۆى لووله‌یى له‌ گه‌ڕه‌کى ئه‌یلوول و ئاوه‌رۆى سندووقى له‌ گه‌ڕه‌کى برایه‌تى و چه‌مى ڕێزان و ئاوه‌ڕۆى لووله‌یى له‌ گه‌ڕه‌کى برادۆست و چه‌ند شوێنێکى تر له‌ سنوورى سه‌رۆکایه‌تیى سۆران جێبه‌جێ کراون.


زۆرترین خوێندراو

  • ڕۆژ
  • هەفتە
  • مانگ