ئاسایش دەستگیرکردنی ( دوو )بازرگانی ماددەی هۆشبەر ڕادەگەیەنێت

30.11.2023
جەماوەر نیوز

بەڕێوەبەرایەتی ئۆپراسیۆنەکانی دەزگای ئاسایش بە هەماهەنگی بەڕێوەبەرایەتی نەهێشتنی ماددە هۆشبەرەکانی دەزگای ئاسایش، دەستبەسەر بڕی ( ٥٠ )کیلۆگرام ماددەی هۆشبەردا دەگرن

دوای لێکۆڵینەوە و بەدواداچوون بۆ بەدەستهێنانی زانیاری لەسەر دوو بازرگانی ماددەی هۆشبەر، بەفەرمانی دادوەری لێکۆڵینەوەی ئاسایش لەڕۆژی ٢٠٢٣/١١/١٧ لە ئۆپەراسیۆنێکی سەرکەوتوودا لەکاتێکدا هەردوو تۆمەتباری بازرگان لە هەوڵی گواستنەوەی ماددە هۆشبەرەکاندابوون هێزەکانی ئاسایش توانیان بڕی ( پەنجا )کیلۆگرام ماددەی هۆشبەر لە جۆری ( کریستاڵ )دەستبەسەردابگرن و تۆمەتباران دەستگیربکەن.

لەئێستادا هەردوو تۆمەتبار بە ماددەی (٢٥)لەیاسای بەرەنگاربوونەوەی ماددە هۆشبەر و کارتێکارە ئەقڵیەکان ڕاگیراون و لێکۆڵینەوە لە دۆسیەکانیان بەردەوامە.

بەڕێوەبەرایەتی گشتی ئاسایش - سلێمانی
#ئاسایش_هێزێک_بۆ_ئارامی
#ئۆپراسیۆن_بۆ_ئاشتی

زۆرترین خوێندراو

  • ڕۆژ
  • هەفتە
  • مانگ