سه‌رۆکى حکومه‌تى هه‌رێم به‌شدارى له‌ لوتکه‌ى جیهانیى حکومه‌ته‌کان له‌ دوبه‌ى ده‌کات

11.02.2024
جەماوەر نیوز
ئه‌مڕۆ یه‌کشه‌ممه‌ 11/2/2024،مه‌سرور بارزانی، سه‌رۆکى حکومه‌تى هه‌رێمى کوردستان، به‌ سه‌رۆکایه‌تیى شاندێکى حکومه‌ت به‌ره‌و ده‌وڵه‌تى ئیمارات به‌ڕێ که‌وت بۆ به‌شداریکردن له‌ لوتکه‌ى جیهانیى حکومه‌ته‌کان که‌ له‌ ڕۆژانى 12-14 /2 له‌ شارى دوبه‌ى به‌ڕێوه‌ ده‌چێت.

سه‌رۆکى حکومه‌ت به‌ بانگهێشتى تایبه‌تیى شێخ محه‌مه‌د بن ڕاشد ئال مه‌کتووم، جێگرى سه‌رۆک ده‌وڵه‌تى ئیمارات و سه‌رۆکى ئه‌نجومه‌نى وه‌زیران و حاکمى میرنشینى دوبه‌ی، به‌شدارى له‌ لوتکه‌که‌دا ده‌کات. که‌ بڕیاره‌ گوتارێکیش له‌ لوتکه‌که‌ به‌ ئاماده‌بوونى ژماره‌یه‌ک له‌ سه‌رۆک و سه‌رۆکوه‌زیران و به‌رپرسانى باڵاى جیهان پێشکه‌ش بکات.
سه‌رۆکى حکومه‌ت هه‌روه‌ها له‌ په‌راوێزى لوتکه‌که‌دا، چه‌ندین دیدار و کۆبوونه‌وه‌ى له‌گه‌ڵ به‌رپرسان و بیرمه‌ندان و خاوه‌نکارانى عه‌ره‌بى و هه‌رێمى و جیهانى ده‌بێت .


زۆرترین خوێندراو

  • ڕۆژ
  • هەفتە
  • مانگ