پۆلیسى گه‌رمیان : به‌هۆى به‌رکه‌وتنى فیشه‌که‌وه‌ که‌سێک گیانى له‌ده‌ستدا

11.02.2024
جەماوەر نیوز
شه‌وى ڕابردوو له‌گه‌ڕه‌کى شۆڕشى قه‌زاى کفریه‌وه‌ ته‌رمى هاوڵاتیه‌ک به‌ناوى (نیهاد جاسم محمد ) له‌دایکبووى 1976 هێنرایه‌ پزیشکى دادوه‌رى قه‌زاى که‌لار که‌به‌هۆى به‌رکه‌وتنى فیشه‌که‌وه‌ گیانى له‌ده‌ستدابوو
به‌وته‌ى که‌سوکارى و به‌پێى ڕاپۆرتى  پزیشکى ناوبراو نه‌خۆشى ده‌رونى له‌گه‌ڵ بوه‌ له‌ماڵى خۆیان به‌چه‌کى جۆرى کڵاشینکۆف فیشه‌کى به‌خۆیه‌وه‌ ناوه‌و له‌ئه‌نجامدا گیانى له‌ده‌ستداوه‌
له‌ئێستادا پۆلیس ده‌ستى به‌سه‌رچه‌که‌که‌دا گرتووه‌و لێکۆڵینه‌وه‌ له‌هۆکارو چۆنێتى ڕوداوه‌که‌ ده‌ستى پێکردووه‌
.

     عه‌قیدى مافپه‌روه‌ر
    على جه‌مال قدووری
ڕاگه‌یاندنى پۆلیسى گه‌رمیان


زۆرترین خوێندراو

  • ڕۆژ
  • هەفتە
  • مانگ