گۆڕانکارى له‌ هه‌ردوو پۆستى سه‌رۆکى شاره‌وانى و به‌ڕێوه‌به‌رى گشتى شاره‌وانییه‌کانى هه‌ولێر ئه‌نجامدرا

11.02.2024
جەماوەر نیوز
ئه‌مڕۆ یه‌کشه‌ممه‌ 11/2/2024، له‌ دیوانى وه‌زاره‌تى شاره‌وانى و گه‌شتوگوزار، ساسان عه‌ونی، وه‌زیرى شاره‌وانى و گه‌شتوگوزار و ئومێد خۆشناو، پارێزگارى هه‌ولێر، پێشوازیان له‌ (عه‌بدولواحید ئه‌حمه‌د حه‌مه‌د) و (سه‌رتیپ خالید ئیسماعیل) کرد به‌ بۆنه‌ى کۆتاییهاتنى کاره‌کانیان وه‌کوو سه‌رۆکى شاره‌وانیى هه‌ولێر و به‌ڕێوه‌به‌رى گشتیى شاره‌وانییه‌کانى هه‌ولێر.
وه‌زیرى شاره‌وانى و گه‌شتوگوزار و پارێزگارى هه‌ولێر، له‌و دیداره‌دا سوپاسى هه‌ردوو به‌ڕێزانیان کرد که‌ له‌ ماوه‌ى ساڵانى ڕابردوودا به‌ دڵسۆزى و شه‌ونخوونى و له‌خۆبوورده‌ییه‌وه‌ کار و ئه‌رکه‌کانى سه‌رشانیان ئه‌نجامداوه‌ و هیواى سه‌رکه‌وتنیان بۆ خواستن له‌ کار و ئه‌رکى ئایینده‌یان.
هاوکات هه‌ر ئه‌مڕۆ یه‌کشه‌ممه‌، ساسان عه‌ونی، وه‌زیرى شاره‌وانى و گه‌شتوگوزار و ئومێد خۆشناو، پارێزگارى هه‌ولێر، پێشوازیان له‌ هه‌ردوو ئه‌ندازیار (کارزان عه‌بدولهادى ته‌ها و مه‌ریوان هادى ئیسماعیل) کرد که‌ وه‌کوو سه‌رۆکى شاره‌وانیى هه‌ولێر و به‌ڕێوه‌به‌رى گشتیى شاره‌وانییه‌کانى هه‌ولێر به‌ وه‌کاله‌ت ده‌ستنیشان کران.


زۆرترین خوێندراو

  • ڕۆژ
  • هەفتە
  • مانگ