به‌رپرسى نوێى ڕێکخراوى ته‌ندروستى جیهانى WHO ده‌ستبه‌کاربوو

11.02.2024
جەماوەر نیوز
ئه‌مڕۆ یه‌ک شه‌ممه‌11 شوبات 2024له‌دیوانى وه‌زراه‌تى ته‌ندروستى  (د. سامان به‌رزنجی) وه‌زیرى ته‌ندروستى به‌یاوه‌رى ڕاوێژکار و به‌ڕێوه‌به‌رانى گشتى به‌گه‌رمى پێشوازیانکرد له‌ پڕۆفیسۆر (د. جۆرج کی-زیربۆ) به‌رپرسى نوێى ڕێکخراوى ته‌ندروستى جیهانى WHO سه‌ر به‌ ئاژانسى نه‌ته‌وه‌یه‌کگرتووه‌کان UN له‌ عیراق و تیمى یاوه‌رى که‌ سه‌ردانى هه‌رێمى کوردستانیان کرد. له‌ کۆبوونه‌ویه‌کدا وێڕاى پیرۆزبایى ده‌سبه‌کاربوونى و سوپاسى ڕێکخراوى ناوبراو و تیمى WHO بۆ پاڵپشتى و هاوکاریکردن و هه‌ماهه‌نگیکردن، گفتوگۆى پڕۆژه‌کانى ئێستا و داهاتوو  و جه‌خت له‌سه‌ر په‌یوه‌ندى پته‌وى هه‌ردوولا کرایه‌وه‌ و هیواى سه‌رکه‌وتن بۆ ئه‌رک و کاروباره‌کانى خواسترا.

زۆرترین خوێندراو

  • ڕۆژ
  • هەفتە
  • مانگ