سه‌رۆکى حکومه‌تى هه‌رێمى کوردستان له‌گه‌ڵ سه‌رۆکى ئیمارات کۆده‌بێته‌وه‌

12.02.2024
جەماوەر نیوز
ئێواره‌ى ئه‌مڕۆ دووشه‌ممه‌ 2/12 سه‌رۆکى حکومه‌تى هه‌رێمى کوردستان مه‌سرور بارزانی، له‌ شارى ئه‌بوزه‌بیى پایته‌خت, له‌گه‌ڵ شێخ محه‌مه‌د بن زاید ئال نه‌هیان، سه‌رۆکى میرنشینى عه‌ره‌بیى یه‌کگرتوو (ئیمارات) کۆبووه‌وه‌.
له‌ ده‌ستپێکى کۆبوونه‌وه‌که‌دا، سه‌رۆکى حکومه‌ت پرسه‌ و سه‌ره‌خۆشى و هاوخه‌میى خۆى بۆ گیانله‌ده‌ستدانى سێ سه‌ربازى ئیماراتى له‌ سۆماڵ به‌ سه‌رۆکى ئیمارات گه‌یاند.
هه‌ردوولا هاوڕا بوون له‌ سه‌ر پته‌وکردنى زیاترى په‌یوه‌ندیى نێوان هه‌رێمى کوردستان و ئیمارات و په‌ره‌پێدانى هاوکارى و هاوئاهه‌نگیى دوولایه‌نه‌ له‌ بواره‌ جۆراوجۆره‌کاندا.


زۆرترین خوێندراو

  • ڕۆژ
  • هەفتە
  • مانگ