هەڵوێستەیەک لەسەر بڕیارەکانی دادگای بەغداد

22.02.2024
جەماوەر نیوز
بریاری دادگاکەی بغداد له 21-2-2024 لەسەر موچەو بودجەو هەڵبژاردنی پەرلەمانی کوردستان و پەراورێزی بریارەکە، سیاسی و پڕ لەڕق و کینەبوو دژی هەرێمی کوردستان و قەوارەی سیاسی هەرێم و دژی کوردو دژی دیموکراتی و مافی کەمایەتییەکان و دە ست خستنە ناو دام و دەزگاکانی هەرێمی کوردستانە.
1- دەسەڵاتی پەرلەمانی کوردستانی، کەمتر لەدەسەڵاتەکانی مەجلیسی تەشریعیەکەی عێراقی بەعس (منطقە حوکمی زاتی )سه‌یركردووه‌.
2- هەڵوەشاندنەوەی کۆمیسیۆنی هەڵبژاردنەکانی کوردستان خەنجەرێکی ژەهراویه لەپشتی کوردو قەوارەی سیاسی کوردستان.
3- هەڵوەشاندنەوەی 11کورسی پێکهاتەکان، سەربڕینی دیموکراتی و مافی پێکهاتەکانی کوردستانە.
4- تەسلیمکردنی داهاتی نەوتی و غیرە نەوتی، دەست نانه بین و ووشککردنی سەرچاوەی داهاتی هەرێم و پاڕانەوە و دەستپانکردنەوە لەبغدادو بەزەلیلی و بەهیچ شێوەیەک ناونەهێنانی وەزارەتی دارایی هەرێم و هەر فەرمانگەیەک ڕاستەوخۆ لەگەڵ بغداد، هەڵوەشاندنەوەی قەوارەی سیاسی هەرێمی کوردستانە.
بۆیه قبوڵکردنی ئەم بڕیاره ناڕەوایە، دانی بزماره لەتابوتی قەوارەی سیاسی کوردستان.
محمد حاجی محمود
22-2-2024 سلێمانی

زۆرترین خوێندراو

  • ڕۆژ
  • هەفتە
  • مانگ