محەمەد حاجی مەحمود سەردانی مەڵبەندی ڕانیەی پارتی سۆسیال دیوکراتی کوردستان دەکات

27.02.2024
جەماوەر نیوز
ئەمڕۆ ۲۷ی شوباتی ۲٠۲٤ بەڕێز محەمەد حاجی مەحمود، بە یاوەری شاندێک سەردانی مەڵبەندی ڕانیەی پارتی سۆسیال دیموکراتی کوردستان کرد و لە لایەن عەبدولڕەزاق بایز بەرپرسی مەڵبەندی و جێگر و ژمارەیەک لە ئەندامانی مەڵبەند بە گەرمی پێشوازی کران.
‎لە کۆبوونەوەکەدا بەڕێز محەمەد حاجی مەحمود تیشکی خستە سەر بارودۆخی هەرێمی کوردستان و عێراق و ناوچەکەو بەتایبەت ئەو پێشهاتانەی ئێستا لە ئارادایە، بڕیارەکانی دادگاکەی بەغداد لەسەر موچەو بودجەو هەڵبژاردنی پەرلەمانی کوردستانی بە هەوڵ و مەرام بۆ لەچوارچێوەدان و هەڵوەشاندنەوەی قەوارەی سیاسی هەرێم و دژی دیموکراتی و مافی کەمایەتییەکان و دەزگاکانی هەرێم کوردستان وێناکرد.
‎لە بەشێکی تری کۆبوونەوەکەدا گفتوگۆ کرا دەربارەی پرۆسەی چاکسازی و ڕێکخستنەوەی ئۆرگانەکانی حزب بە ئامانجی زیاتر خزمەتکردنی خەڵکی ستەمدیدەی کوردستان، سەرۆکی حزب هەڤاڵانی مەڵبەندی ڕاسپارد بەوپەڕی دڵسۆزی و لەخۆبردوییەوە هەوڵەکانیان لەو پێناوە چڕ بکەنەوە.
‎لە تەوەرێکی تردا، جەخت لە ڕوئیاو و سیاسەتی پارتی سۆسیال دیموکراتی کوردستان پەیوەست بە پرۆسەی هەڵبژاردنی پەرلەمانی کوردستان کرایەوە کە لەگەڵ سازدانی هەڵبژاردنە لە زوترین کاتدا ئەوەش لەپێناو چاکەی گشتی و پاراستنی قەوارە و دەستکەوتەکانمان.














+17


All reactions:
4949



زۆرترین خوێندراو