نه‌وه‌د و یه‌که‌مین فێستیڤاڵى خه‌ڵاتى ئۆسکار ئه‌نجامدرا

08.06.2017
جەماوەر نیوز
جه‌ماوه‌رنیوز


له‌ نه‌وه‌د و یه‌که‌مین فێستیڤاڵى خه‌ڵاتى ئۆسکاردا فیلمى ''گرین بووک'' خه‌ڵاتى باشترین فیلمى ئه‌مساڵى بۆخۆى برد.
فێستیڤاڵى ئه‌مساڵى ئۆسکار له‌ مه‌راسیمێکدا له‌ ته‌خته‌ى شانۆیى دۆڵبى له‌ لۆس ئه‌نجلس ئه‌نجامدرا.
مه‌راسیمه‌که‌ دواى ٣٠ ساڵ به‌بێ پێشکه‌شکارێکى ره‌سمى به‌رێوه‌چوو.
فیلمى ''رۆما'' که‌ به‌رهه‌مێکى هاوبه‌شى مه‌کسیکی-ئه‌مریکییه‌ و بۆ ١٠ به‌شى جیاجیا له‌ ئۆسکاردا کاندید بوو له‌ به‌شى باشترین فیلمى زمانى بیانى و باشترین سینه‌ماتۆگرافیدا خه‌ڵاتى به‌ده‌ستهێنا.
به‌جیا له‌وه‌ش ده‌رهێنه‌رى فیلمه‌که‌ ئالفانسۆ کوارۆن خه‌ڵاتى باشترین ده‌رهێنه‌رى به‌ده‌ستهێنا.
فیلمى Bohemian Rhapsody له‌ نه‌وه‌د و یه‌که‌مین فێستیڤاڵدا، زۆرترین خه‌ڵاتى بۆخۆى له‌ بواره‌ جیاجیاکاندا کۆکرده‌وه‌ له‌وانه‌؛ خه‌ڵاتى باشترین کوڕه‌ ئه‌کته‌ر، باشترین ده‌نگ، باشترین میکساجى ده‌نگ، باشترین مۆنتاجى ده‌نگ، باشترین مۆنتاج.
بلاک پانزه‌ر له‌ فیلمه‌کانى ئه‌ڵقه‌ى مارڤه‌ل خه‌ڵاتى باشترین موزیک، باشترین دیزاینى جلوبه‌رگ و باشترین دیزاینى به‌رهه‌مهێنانى بۆخۆى مسۆگه‌ر کرد و بووه‌ یه‌کێک له‌و به‌رهه‌مانه‌ى که‌ زۆرترین خه‌ڵاتى بۆخۆى مسۆگه‌ر کردووه‌.
خه‌ڵاتى باشترین ئه‌کته‌رى یاریده‌ده‌رى کوێ‌ له‌ فیلمى ''گرین بووک''دا بۆ ماهیرشاڵڵا عه‌لى بوو، خه‌ڵاتى باشترین ئه‌کته‌رى یاریده‌ده‌رى کچ له‌ فیلمى ''ئف بیڵ ستریت کود تۆڵک''دا بۆ ره‌گین کینگ بوو.
فیلمى ''گرین بووک'' خه‌ڵاتى باشترین فیلمى وه‌رگرت، هاوکات خه‌ڵاتى باشترین ئه‌کته‌رى کوڕى یاریده‌ده‌ر و خه‌ڵاتى باشترین سیناریۆشى بۆخۆى مسۆگه‌ر کرد.
ماهیرشه‌ڵڵا عه‌لى که‌ خه‌ڵاتى باشترین کوڕه‌ ئه‌کته‌رى یاریده‌ده‌رى پێ درابوو له‌ فیلمى ''مونلایت''دا له‌ ٢٠١٧ دا، ئه‌مساڵیش به‌هه‌مان تواناوه‌ له‌ فیلمى گرین بووک-دا توانى هه‌مان خه‌ڵات به‌ده‌ست بهێنێته‌وه‌.
له‌ شه‌وى دابه‌شکردنى خه‌ڵاته‌کاندا خه‌ڵاتى "باشترین ئه‌کته‌رى پیاو" به‌خشرایه‌ رامى مه‌له‌ک بۆ رۆڵبینینى له‌ فیلمى "Bohemian Rhapsody"، خه‌ڵاتى "باشترین ئه‌کته‌رى ئافره‌ت" به‌خشرایه‌ ئۆلیڤیا کۆڵمان بۆ رۆڵبینینى له‌ فیلمى "The Favourite" .
خه‌ڵاتى "باشترین فیلمى ئه‌نیمه‌یشن" به‌خشرایه‌ ده‌رهێنه‌رى فیلمى "Spider-Man: Into the Spider-Verse"، پیته‌ر رامسى که‌ یه‌که‌م ئه‌کته‌رى ره‌ش پێسته‌ له‌و بواره‌دا ئه‌و خه‌ڵاته‌ى به‌ده‌ستهێنابێت.
گۆرانى "Shallow"ى له‌یدى گاگا له‌ فیلمى برادلى کوپه‌ر و رۆڵبینینى له‌ فیلمى "A Star Is Born" سه‌رنجى ئاماده‌بووانى راکێشا.
له‌یدى گاگا به‌ هۆى گۆرانى "Shallow" خه‌ڵاتى "باشترین گۆرانى ره‌سه‌ن"ى وه‌رگرت و به‌مه‌یش بۆ یه‌که‌م جار خه‌ڵاتى ئۆسکارى وه‌رگرت.
ئه‌وانه‌ى خه‌ڵاته‌کانیان وه‌رگرت ئه‌مانه‌ى خواره‌وه‌ن:
باشترین فیلم، فیلمی: Green Book
باشترین ده‌رهێنه‌ر: ئالفانسۆ کوارۆن له‌ فیلمى (رۆما)
باشترین ئه‌کته‌رى پیاو: رامى مه‌له‌ک له‌ فیلمى (Bohemian Rhapsody)
باشترین ئه‌کته‌رى ئافره‌ت: ئۆلیڤیا کۆڵمان له‌ فیلمى (The Favourite)
باشترین یاریده‌ده‌رى ئه‌کته‌رى پیاو: ماهیرشه‌ڵڵا عه‌لى له‌ فیلمى (Green Book)
باشترین یاریده‌ده‌رى ئه‌کته‌رى ئافره‌ت: رێگین کینگ له‌ فیلمى (If Beale Street Could Talk)
باشترین سیناریۆى ره‌سه‌ن: نیک ڤالیلۆنگا، بره‌ین کورى و پیته‌ر فارى لى له‌ فیلمى (Green Book)
باشترین سیناریۆى گونجاو: سپایک لی، جارلى واچڵ، ده‌یڤید رابینۆویتز و کیڤن ویڵمۆت له‌ فیلمى (BlacKkKlansman)
باشترین موزیکى ره‌سه‌ن: لودویگ گۆرانسن له‌ فیلمى (Black Panther)
باشترین گۆرانى ره‌سه‌ن: Shallow له‌ فیلمى (A Star Is Born)
باشترین دیزاینى مه‌یکئه‌پ و قژ بۆ فیلمی: Vice
باشترین دیزاینى جلوبه‌رگ بۆ فیلمی: Black Panther
باشترین فیلمى زمانى بیانی: Roma
باشترین ئه‌فێکت بۆ فیلمی: First Man
باشترین داستان بۆ فیلمی: Bohemian Rhapsody
باشترین ده‌نگى داستان بۆ فیلمی: Bohemian Rhapsody
باشترین ده‌نگى تێکه‌ڵ بۆ فیلمی: Bohemian Rhapsody
باشترین به‌ڵگه‌ فیلم بۆ فیلمی: Free Solo
باشترین کورته‌ به‌ڵگه‌ فیلم بۆ فیلمی: Period. End Of Sentence
باشترین فیلمى ئه‌نیمه‌یشن فیلمی: Spider-Man: Into the Spider-Verse
باشترین کورته‌ ئه‌نیمه‌یشن فیلمی: Bao
باشترین کورته‌ فیلم، فیلمی: Skin
باشترین دیزاینى به‌رهه‌م بۆ فیلمی: Black Panther
باشترین وێنه‌گرتنى سینه‌مایى بۆ فیلمی: Roma


ژوورى بازرگانى