به‌هۆى به‌رزبونه‌وه‌ى پله‌ى گه‌رما ، گیانداره‌ شیرده‌ره‌کان گرفتى دۆزینه‌وه‌ى خۆراکیان هه‌یه‌

09.03.2019
جەماوەر نیوز
زاناکان ده‌ڵێن به‌رزبوونه‌وه‌ى پله‌ى گه‌رماى زه‌وى ژیانى شیرده‌ره‌کان و باڵنده‌کانى له‌ ده‌ریاکانى جه‌مسه‌ره‌کانى زه‌وى ده‌ژین سه‌خت ده‌کات و ڕاوکردنى ماسى وه‌ک پێشتر ئاسان نابێت بۆیان له‌کاتێکدا ئاوه‌کان ساردبوون و ماسى له‌ژێر به‌سته‌ڵه‌کدا جوڵه‌یان خاوتربووه‌.
توێژنه‌وه‌یه‌ک له‌ گۆڤارى (ساینس)ى زانستیى ئه‌مریکادا بڵاوبۆته‌وه‌ ده‌ڵێت نه‌هه‌نگ، باڵنده‌کان، سه‌گیئاو، به‌تریق و چه‌ندین گیانداریدیکه‌ى خوێنیان گه‌رمه‌ و ناگۆڕێ، له‌ده‌ریاکانى جه‌مسه‌ره‌کاندا شێوه‌ کۆنترۆڵى ده‌ریاکانیان هه‌بوه‌ و له‌ نێچیره‌کانیان که‌ خوێنیان سارتره‌ خێراتربوون.
به‌ڵام به‌ڕزبوونه‌وه‌ى پله‌ى گه‌رماى ئاوى ئۆقیانوس و به‌سته‌ڵه‌که‌کانى باکوور و باشوورى زه‌وى ماسى بچووک تا ده‌گاته‌ ماسى جۆرى شارک و خوێن سارده‌کان ده‌بووژێنێته‌وه‌ که‌ له‌ئاوى به‌سته‌ڵه‌کدا جوڵه‌یان خاوتره‌.
توێژه‌ره‌وه‌ جان گرادى له‌ زانکۆى میشیگن سه‌رپه‌رشتیارى توێژینه‌وه‌که‌ ده‌ڵێت "به‌گشتى گیانداره‌ خوێن گه‌رمه‌کانى ڕاوده‌که‌ن کۆنترۆڵى ئاوه‌کان ده‌که‌ن ئه‌گه‌ر نێچیرى خوێن سارد و جووڵه‌ خاوى لێبێت".
گرادى ده‌ڵێت "ئه‌گه‌ر له‌ نێچیره‌که‌ت و دووژمنه‌کانت خێراتر بیت، ئه‌وه‌ گرنگه‌ بۆ مانه‌وه‌ و به‌ده‌ستهێنانى خۆراک".
زاناکان ده‌ڵێن به‌رزبوونه‌ه‌وى 1 پله‌ى سه‌دى له‌گه‌رماى ده‌ریاکان ده‌بێته‌ هۆى که‌مبوونه‌وه‌ى ڕێژه‌ى 12%ى ژماره‌ى شیرده‌ره‌کانى ده‌ریا.
بۆ توێژینه‌وه‌ له‌سه‌ر ئاڵۆزى خه‌و، چین گۆڕانکارى له‌جیناتى مه‌یموندا ده‌کات و کۆپى ده‌کات
ئاژانسى هه‌واڵى چین (شینخوا) بڵاویکرده‌وه‌، بۆ ئه‌نجامدانى توێژینه‌وه‌ له‌سه‌سه‌ر ئاڵۆزیه‌کانى خه‌و و گۆڕانکارى له‌ کاتژمێرى باێۆلۆجیدا، ئه‌وه‌ى په‌یوه‌ندى به‌ کێشه‌ى خه‌و و خه‌مۆکى و نه‌خۆشى ئه‌لزه‌هایمه‌ره‌وه‌ هه‌یه‌، زاناکانى چین چه‌ند مه‌یمونێکیان کۆپى کردوه‌ که‌ گۆڕانکارى وڕێککردنه‌وه‌ بۆ جیناتیان کراوه‌.
ئاژانسه‌که‌ له‌ (ناشنال ساینس ڕیڤیو) که‌ گۆڤارێکى زانسیتى چیه‌نه‌ گواستوێته‌وه‌، که‌ ده‌ڵێت "بۆ ئه‌نجامدانى توێژینه‌وه‌ى ته‌ندروستى زینده‌وه‌ر، ئه‌مه‌ یه‌که‌م که‌ڕه‌ته‌ چه‌ند کۆپیه‌ک له‌ یه‌ک مه‌یموون ده‌کرێت گۆڕاناکرى جیناتى بۆ کراوه‌". کۆپى مه‌یموونه‌کان له‌په‌یمانگاى زانستى هه‌سته‌ده‌مار کراون له‌ ئه‌کادیمیاى زانستى چین له‌ شه‌نگهای.
سه‌ربارى ئه‌مه‌ شینخوا ده‌ڵێت بۆ ئه‌م مه‌به‌سته‌ مه‌یموونێک ده‌ستنیشانکراوه‌ کێشه‌ى خه‌وتنى هه‌بوه‌ و زاناکان خانه‌ى ڕیشاڵیان به‌رکارهێناوه‌ بۆ کۆپیکردنى 5 مه‌یموونه‌که‌ لێی.
ڕۆژنامه‌ى چاینا ده‌یلى بڵاویکرده‌وه‌، کۆپى کردنه‌کان ڕێگا له‌به‌رده‌م توێژینه‌وه‌ى زیاتر ده‌ڕه‌خسێنێت له‌سه‌ر هه‌مان شێوه‌ى کێشه‌ لاى مرۆڤ، ئه‌وه‌ى بۆته‌ جێگاى نیگه‌رانیگه‌وره‌ سه‌باره‌ت به‌ ته‌ندروستى میشک.
هه‌روه‌ها ڕۆژنامه‌که‌ ده‌ڵێت مه‌یموونه‌کانى کۆپى کراون ڕه‌فتارى "نه‌گه‌تڤ ده‌رده‌خه‌ن" ، له‌وانه‌ کێشه‌ى خه‌وتن و به‌رزبوونه‌وه‌ى ئاستى ڕاده‌ى نیگه‌رانى و "ڕه‌فتارى هاوشێوه‌ى شێزۆفیرینیان هه‌بێت".
شێنخوا ده‌ڵێت به‌رنامه‌که‌ ئه‌وه‌ى کۆمه‌ڵه‌ى مۆراڵى په‌یمانگاکه‌ سه‌رپه‌رشتى ده‌کات گوونجاوه‌ له‌ گه‌ڵ ڕێنمایى و بنه‌ماى مۆراڵه‌ نێوده‌ڵه‌تیه‌کانى تایبه‌ته‌ به‌ توێژینه‌وه‌ له‌سه‌ر گیاندارن.

ئه‌ڵمانیا به‌قۆناغ تا ساڵى 2038 ده‌ست له‌به‌کارهێنانى خه‌ڵوزى به‌ردین هه‌ڵده‌گرێت
حکومه‌تى ئه‌ڵمانیا کۆمسێۆنێکى ده‌ستنیشانکردوه‌ بۆ دانانى پلان بۆ ده‌ست هه‌ڵگرتن به‌قۆناغ له‌ به‌کارهێنانى خه‌ڵوزى به‌ردین به‌هاتنى ساڵى 2038.
دواى ئه‌و فشارانه‌ى له‌سه‌ر گه‌وروه‌ ئابورى ئه‌وروپا دانراوه‌ بۆ جڕکردنه‌وه‌ى هه‌وڵه‌کانى له‌پێناو که‌مکردنه‌وه‌ى گۆڕاناکرى که‌ش و هه‌واو و به‌رزبوونه‌وه‌ى پله‌ى گه‌رماى زه‌وی، کۆمسێۆنه‌که‌ له‌ که‌سانى سیاسى و شاره‌زاى که‌ش و هه‌واو نوێنه‌رى سه‌ندیکا و که‌سایه‌تى پیشه‌سازى به‌رهه‌مى خه‌ڵوز پێکهاتوه‌ و پلانى دارشتوه‌.
دواى 20 کاتژمێر له‌ دانوستاندن و ڕاگۆڕینه‌وه‌ سه‌رۆکى کۆمسێۆنه‌که‌ رۆناڵد بۆفالا ووتى "ئه‌مه‌ ڕۆژێکى مێژوویییه‌".
له‌لایه‌کیکه‌وه‌ ده‌بێت پێداچوونه‌وه‌ به‌ ئامۆژگاریه‌کاندا بکرێت، ئه‌وه‌ى بڕى 45.6 ملیار دۆلار ده‌گرێته‌وه‌ له‌ یارمه‌تى بۆ کانه‌کانى خه‌ڵوز به‌رهه‌م دێنن و له‌م هه‌نگاوه‌ زیان به‌خش ده‌بن، ده‌بێت حکومه‌تى ئه‌ڵمانیاو و 16 به‌ڕێوبه‌رایه‌تى خۆجه‌یى ناوچه‌که‌ قه‌ره‌بوویان بکه‌نه‌وه‌.
له‌کاتێکدا به‌رپرسانى حکومه‌ت ستایشى ڕاپۆرته‌که‌یان کرد، کۆمپانیاى RWE به‌رهه‌م هێنه‌رى وزه‌ ئه‌وه‌ى سه‌رپه‌رشتى چه‌ند کۆمپانیایه‌ک ده‌کات به‌ خه‌ڵوزى به‌ردین کارده‌که‌ن ووتى "ساڵى 2038 زوو ده‌بێت بۆ ده‌ستهه‌ڵگرتن له‌ به‌کارهێنانى خه‌ڵوز"
سه‌ربارى ناوبانگى ئه‌ڵمانیا وه‌ک وڵاتێکى سه‌وز، بۆ پێداویستیه‌کانى وزه‌ په‌شێوه‌یه‌کى گه‌وره‌ پشت به‌ خه‌ڵوزى به‌ردین ده‌به‌ستێت، به‌شێکى ئه‌مه‌ش ده‌گه‌ڕێته‌وه‌ بۆ بڕیارى ڕاوێژکار ئه‌نگێڵا میرکڵ بۆ ده‌ستهه‌ڵگرتن به‌قۆناغ له‌ بنکه‌ ناوه‌کیه‌کان به‌ هاتنى ساڵى 2022، دواى ڕوداوى بنکه‌ى ناوه‌که‌ى فۆکۆشیما له‌ ژاپۆن له‌ساڵى 2011دا.
له‌ ساڵى 2018دا خه‌ڵوز له‌%30ى تێکه‌ڵاوى به‌کارهێنانى وزه‌ى ئه‌ڵمانیاى پێکهێناوه‌، ئه‌مه‌ش به‌رزتره‌ له‌ ژماره‌کانى زۆرینه‌ى وڵاتانیدیکه‌ى یه‌کێتى ئه‌وروپا به‌کارى دێنن.


ده‌نگى ئه‌مه‌ریکا