کۆمپانیاى لیگزس نوێترین ئۆتۆمبێلى خسته‌ بازاڕه‌وه‌

18.03.2019
جەماوەر نیوز
جه‌ماوه‌رنیوز

کۆمپانیاى به‌ناوبانگى لیگزس له‌گه‌ڵ بڵاو کردنه‌وه‌ى نوێترین ئۆتۆمبێلى توانى بگه‌ڕێته‌وه‌ بازاڕه‌کان و خه‌ڵکى زیاتر به‌لاى خۆیدا ڕابکێشێت، چونکه‌ ئه‌م به‌رهه‌مه‌ جیاواز له‌وانى تر به‌شێوازێکى زۆر سه‌رنجڕاکێش دروست کراوه‌.
کۆمپانیاى لیگزس له‌ نوێترین به‌رهه‌مدا بۆ کۆتاییه‌کانى مانگى کانوونى دووه‌م، یه‌کێک له‌ ئۆتۆمبێله‌ ناوازه‌کانى خسته‌ بازاڕه‌ که‌ پێشووتر له‌ پێشانگا تایبه‌ته‌کانى ئۆتۆمبێل نمایشى کردبوو.
کۆمپانیاى لیگزس له‌باره‌ى تایبه‌تمه‌ندى و هێزى ئۆتۆمبێله‌که‌ى ڕوونکردنه‌وه‌ى داوه‌ و وتوویه‌تی، ئه‌م ئۆتۆمبێله‌ له‌ڕووى هێز و دیزاینه‌وه‌ زۆر به‌شێوازێکى سه‌رنجڕاکێش دروست کراوه‌، چونکه‌ بزوێنه‌ره‌که‌ى هێزى 302 ئه‌سپ تێپه‌ێ‌ ده‌کات و شه‌ش پستۆنه‌، ئه‌مه‌یش واى کردووه‌ نرخه‌که‌ى بگاته‌ 40 هه‌زار و 525 دۆلارى ئه‌مه‌ریکی.
لیگزس یه‌کێکه‌ له‌ کۆمپانیا به‌ناوبانگه‌کانى دنیا بۆ دروستکردنى ئۆتۆمبێلى به‌هێز و خاوه‌ن کوالێتییه‌ ناوازه‌کان، لیگزس کۆمپانیایه‌کى ژاپۆنییه‌ و له‌ ساڵى 1898 دامه‌زراوه‌ له‌سه‌ر ده‌ستى پیاوێکى بازرگان به‌ناوى "ئیجى تۆیۆدا" که‌ ئێسته‌ ئۆفیسى سه‌ره‌کى ده‌که‌وێته‌ "ناگۆیا" له‌ ژاپۆن و یه‌کێکه‌ له‌ کۆمپانیا به‌ناوبانگه‌کان که‌ مانگانه‌ و ساڵانه‌ به‌رهه‌مى به‌هێز ده‌خه‌نه‌ بازاڕه‌وه‌.