جەماوەر نیوز
جه‌ماوه‌رنیوز
که‌شتى ”بلو مارلین" که درووستکراوى کۆمپانیاى ده‌ریاوانى هۆڵه‌ندى دۆچوایس-ه، که‌شتیه‌کى زۆر جیاوازه له‌و که‌شتیه بارهه‌ڵگرانه‌ى که تا ئێستا بینیووتانه .
هاوکات درێژى که‌شتى بلو مارلین 224 مه‌تره و به‌قه‌د دوو یاریگاى تۆپى پێى یه و تایبه‌تمه‌نده به گواستنه‌وه‌ى که‌شتییه جه‌نگییه‌کان و ناوه‌نده نه‌وتییه‌کان و تانکه‌رى زه‌به‌لاح.
هۆکارى هه‌ڵگرتنى ئه‌و قه‌باره زه‌به‌لاحانه بۆ دوو هۆکار ده‌گه‌ڕێته‌وه، یه‌که‌میان درێژییه‌که‌ى و دووه‌میشیان ئه‌وه‌یه که له‌توانایدایه تا نیوه‌ى بڵندییهکهى نقوبمبێت.
پالتفۆرمى دۆزینه‌وه‌ى نه‌وت و که‌شتییه‌کان بهمهلهپێکردن ده‌هێننه ریزى که‌شتییه‌که. به‌ر له هه‌ڵگرتنى که‌شتییه‌کان، بلو مارلین کۆگاکانى ئاوى به‌شى ژێره‌وه به ئاو پێ ده‌کات.
له‌هه‌مان کاتدا که‌شتییه‌که به شێوه‌یه‌کى به‌رچاو نقومى ئاو ده‌بێت به شێوه‌یه‌ک، 13 مه‌تر له بڵندى که‌شتییه‌که ژێرئاو ده‌که‌وێت.
دواى نقومبوونى که‌شتییه زهبهالحهکه، ده‌توانرێت که‌شتیه‌کى گه‌وره‌ى وه‌کو Cole USS بهێنرێته سه‌ر که‌شتى بلو مارلین و دواى به‌تاڵکردنه‌وه‌ى ئاوه‌که، دووباره دێته‌وه سه‌ر حاڵه‌تى خۆی.
که‌شتى ده‌ریایى Cole USS که به‌هۆى هێرشه‌کانى ئه‌لقاعیده له یه‌مه‌ن رووبه‌ڕووى زیانێکى سه‌خت بووه‌وه یه‌کێکه له‌و بارانه‌ى که تاکو ئێستا له‌لایه‌ن بلو مارلینهوه گواستراوه‌ته‌وه، هه‌روه‌ها پالتفۆرمى نه‌وتى Horse Thunder که کێشه‌که‌ى 60 هه‌زار ته‌نه، به هه‌مان که‌شتى له شوێنێکه‌وه بۆ شوێنێکى دیکه گواستراوه‌ته‌وه.
جێگاى باسه که که‌شتى بلو مارلین توانى پالتفۆرمه زهبهالحهکه به دوورى 16 هه‌زار میل واته له کۆریاوه تاوه‌کو که‌نداوى مه‌کسیک بگوازێته‌وه.
پالتفۆرمه‌که گه‌وره‌ترینى جیهانه له‌ڕووى دۆزینه‌وه‌ى نه‌وت له ده‌ریاکان و به‌هاکه‌شى یه‌ک ملیار دۆلاره.