له‌ میسر درامای عادل ئیمام قه‌ده‌غه‌ ده‌كرێت

08.05.2019
جەماوەر نیوز
د. سه‌نگه‌ر سه‌ید قادر
ڕەمەزان ٢٩ یان ٣٠ ڕۆژە، بەڵام بەتەنها لە میسر ئەمساڵ ٣٦ درامای ڕەمەزانی ٢٩ ئەڵقەی و زیاتر لە ٧٣ بەرنامەی شەوانە بەرهەم هێنراوە کە ماوە کەیان ٢ هەزار ٢٢٥ کاتژمێرە، کە ئەگەر بەبەردەوامی ڕۆژانە ١٢ کاتژمێری خۆتی بۆتەخان کەی ٧ مانگی پێویستە بۆ بینینان..
بۆ ئەمساڵ ڕێگری کرا لە پەخشکردنی دراماکەی عادل ئیمام کە ڕۆڵی دکتۆرێکی دەرونی سەرۆکی دەبینی، بەهۆی ئەوەی سەرۆک کێشەی دەرونی هەیە و شێتۆکە و هەڵەشەیە عادل ئیمام هەوڵی چارەسەرکردنی دەدا، بەڵام ڕیگری کرا لە پەخشکردنی..
تێچوو دراماکان لەم ساڵدا ٨٣ ملیۆن دۆلاربوە و داهاتی دراماکان نزیکەی ١٣٥ ملیۆن دۆلار بووە کە زیاتر لە ٥٤ کەناڵی عەرەبی و میسر پەخش دەکرێت. 
میسر بە هۆلیودی ڕۆژهەڵاتی ناوەڕاست ناسراوە و بۆیەکەمین جار لەساڵی ١٩٠٧ یەکەم فیلمی سینەمای بەرهەم هێنراوە و کەرتی سینەما یەکێکە لە گرنگترین کەرتە ئابووریەکانی میسر کە زیاتر لە ١١٠هەزار دەستی کار لەم کەرتەدا کار دەکات.

زۆرترین خوێندراو