ئه‌م سه‌وزه‌ و میوانه‌ هاورده‌کردنى قه‌ده‌غه‌ ده‌کرێ

15.05.2019
جەماوەر نیوز
وه‌زاره‌تى کشتوکاڵى عێراق هاورده‌کردنى 14 جۆر به‌رهه‌مى سه‌وزه‌‌و میوه‌ى قه‌ده‌غه‌کرد‌و بڕیاره‌که‌ ده‌روازه‌ سنورییه‌کانى هه‌رێمى کوردستانیش ده‌گرێته‌وه‌.
وه‌زاره‌تى کشتوکاڵى عیراق له‌ به‌یاننامه‌یه‌کدا ئاماژه‌ى به‌وه‌کردوه‌: له‌پێناو پاراستنى به‌رهه‌مى ناوخۆییو ساغکردنه‌وه‌ى به‌رهه‌مى جووتیاران، بڕیاردراوه‌ 14 جۆر به‌رهه‌مى کشتوکاڵى قه‌ده‌غه‌ بکرێت که‌ بریتین له‌ ته‌ماته‌، خه‌یار، په‌تاته‌، باینجان، که‌له‌رم، قه‌ڕنابیت، گێزه‌ر، کاهو، شووتی، کاڵه‌ک، سیر و گه‌نمه‌شامی.
ته‌ئکیدیشیکردۆته‌وه‌ که‌ له‌دواى کۆتایى هاتنی، وه‌رزى به‌رهه‌مهێنانى ئه‌و به‌رهه‌مه‌ ناوخۆییانه‌ جارێکى دیکه‌ رێگه‌ به‌ هاورده‌کردنیان ده‌درێت.
وه‌زاره‌تى کشتوکاڵى عیراق ئه‌وه‌شى ڕوونکردۆته‌وه‌: که‌ ده‌بێت سه‌رجه‌م ده‌روازه‌ سنورییه‌کانى عیراق‌و هه‌رێمى کوردستان پابه‌ندى ئه‌و بڕیاره‌بن.

ژوورى بازرگانى

زۆرترین خوێندراو