پۆلیسى دارستان به‌رده‌وامن له‌ هه‌ڵگرتنه‌وه‌ى تۆڕى ناو ده‌ریاچه‌کان

15.05.2019
جەماوەر نیوز
له‌ ئێستادا وه‌رزى قه‌ده‌غه‌کردنى ڕاوى ماسیه‌ پۆلیسى دارستان مه‌فره‌زه‌کانى له‌سه‌رجه‌م بنکه‌و به‌شه‌کان له‌ناو ده‌ریاچه‌و ڕووباره‌کان چڕکردۆته‌وه‌ بۆ ڕێگریکردن له‌ ڕاوکردنى ماسى له‌و پێناوه‌شدا هه‌ردوو سنورى (دووکان / ده‌ربه‌ندیخان ) توانرا ده‌ست به‌سه‌ر چه‌ند تۆرى ماسى گرتن و که‌ل و په‌لى ڕاوکردندا بگیرێت .
له‌و باره‌یه‌وه‌ عمید هێمن کمرخان به‌ڕێوه‌به‌رى راگه‌یاندن له‌به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تى پۆلیسى دارستان وژینگه‌ى سلێمانى ڕایگه‌یاند : نیگه‌رانین له‌وه‌ى هه‌ندێک له‌ هاوولاتیان بێ هه‌ستکردن به‌ به‌رپرسیارێتى ده‌بنه‌ هۆى زیان گه‌یاندن به‌ سروشت و ژینگه‌ى کوردستان ، به‌ڵام خۆشبه‌ختانه‌ به‌هۆى ئه‌رک و ماندوو بوون و شه‌ونخونى ئه‌فسه‌رو کارمه‌ندانى به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تیمان له‌سه‌رجه‌م ده‌ریاو ده‌ریاچه‌کان ئاماده‌ییان هه‌یه‌ بۆ ڕێگریکردن له‌ سه‌رپێچیکاران ، له‌ ئه‌نجامى چه‌ند ده‌رچونى مه‌فره‌زه‌یه‌کى به‌شى پۆلیسى دارستان و ژینگه‌ى (دووکان ) له‌ سنورى گوندى (په‌ڵکو ، تۆربه‌، خۆشاو ، سێناجیان ، گرده‌ سۆران ، ته‌نگى بوک و زاوا ، بنگردان ) توانرا ده‌ست به‌سه‌ر (43) تۆێ‌ ى ڕاوکردنى ماسیدا بگرن و هاوکات (1) به‌له‌مى چوپ و (2) تۆڕو (2) صه‌وڵ و (1) شه‌داودا .
له‌لایه‌کى تره‌وه‌ له‌ ئه‌نجامى دوو ده‌رچونى مه‌فره‌زه‌یه‌کى به‌شى پۆلیسى دارستانى ( ده‌ربه‌ندیخان ) بۆ سه‌ر ده‌ریاچه‌ى ده‌ربه‌ندیخان توانیان ده‌ست به‌سه‌ر (25) تۆڕ دا بگرن له‌گه‌ڵ (2) ماسدا که‌ له‌ لایه‌ن ڕاوچیه‌کانه‌وه‌ ڕاوکرابوون .
عمید هێمن ووتیشى : پێویسته‌ هاووڵاتیان پابه‌ند به‌ڕێنماییه‌کانى پۆلیسى دارستان له‌ پێناو پارێزگاریکردن له‌ سامانى ماسى .

زۆرترین خوێندراو