شاسوار عه‌بدولواحید فه‌رمانى ده‌ستگیرکردنى بۆ ده‌رکرا

15.05.2019
جەماوەر نیوز
دادگاى لێکۆڵینه‌وه‌ى ئاسایشى گشتى سلێمانى فه‌رمانى ده‌ستگیرکردنى بۆ شاسوار عه‌بدولواحید سه‌رۆکى جوڵانه‌وه‌ى نه‌وه‌ى نوێ ده‌رکرد.
به‌ گوێره‌ى یاداشتێک که‌ له‌ لایه‌ن دادگاى لێکۆڵینه‌وه‌ى ئاسایشى گشتى سلێمانى که‌ ڕۆژى ١٤ى ئه‌م مانگه‌ ده‌رچووه‌، ئاماژه‌ى کردووه‌ به‌ ده‌رکردنى فه‌رمانى ده‌ستگیرکردن بۆ شاسوار عه‌بدولواحید سه‌رۆکى جوڵانه‌وه‌ى نه‌وه‌ى نوێ.
فه‌رمانى ده‌ستگیرکردنه‌که‌ به‌ گوێره‌ى ماده‌ى (٢) له‌ یاساى قه‌ده‌غه‌کردنى خراپ به‌کارهێنانى ئامێره‌کانى په‌یوه‌ندیکردن ده‌رچووه‌.
ئه‌وه‌ش له‌دواى ئه‌وه‌وه‌ هات که‌ چه‌ند په‌رله‌مانتارێکى جوڵانه‌وه‌ى نه‌وه‌ى نوێ سکاڵایان تۆمارکردووه‌ به‌هۆى ئه‌وه‌ى له‌لایه‌ن سه‌رۆکى جوڵانه‌وه‌که‌وه‌ هه‌ڕه‌شه‌ی ناوزڕاندنیان لێکراوه‌ .

زۆرترین خوێندراو