وه‌زیرى گواستنه‌وه‌ و گه‌یاندن سه‌ردانى فڕۆکه‌خانه‌ى نێوده‌وڵه‌تى سلێمانى ده‌کات

15.05.2019
جەماوەر نیوز
رۆژى سێ شه‌ممه‌ 14-5-2019، خاتوو نه‌ورۆز مه‌ولود وه‌زیرى گواستنه‌وه‌ و گه‌یاندنى حکومه‌تى هه‌رێمى ‏کوردستان به‌ وه‌کاله‌ت سه‌ردانى فڕۆکه‌خانه‌ى نێوده‌وڵه‌تى سلێمانى کرد له‌ لایه‌ن ئه‌ندازیار تاهر عبدالله‌ ‏قادر به‌ڕێوه‌به‌رى گشتى فڕۆکه‌خانه‌ پێشوازى لێکرا , دواى کۆبونه‌وه‌ى هه‌ردوولا له‌سه‌ر ‏چۆنێتى به‌ڕێوه‌چوونى کاروباره‌کانى فڕۆکه‌خانه‌ له‌پاشان له‌گه‌ڵ سه‌رجه‌م به‌ڕێوه‌به‌ران ولێپرسراوانى ‏به‌شه‌ جیا جیاکانى فڕۆکه‌خانه‌ کۆبوونه‌وه‌یه‌کى فراوانى ئه‌نجامدا.
جێگاى باسه‌ له‌سه‌ره‌تاى کۆبونه‌وه‌که‌دا به‌ڕێوه‌به‌ڕى گشتى ‏فڕۆکه‌خانه‌ به‌ناوى سه‌رجه‌م به‌ڕێوه‌به‌رو لێپرسراو کارمه‌ندانى فڕۆکه‌خانه‌وه‌ به‌ خێرهاتنى ‏ وه‌زیرى کرد .
دواتر وه‌زیرى گواستنه‌وه‌و گه‌یاندن (به‌ وه‌کاله‌ت) سوپاس و پێزانینى خۆى ئاڕاسته‌ى ‏ به‌ڕێوه‌به‌ڕى گشتى فڕۆکه‌خانه‌ کرد که‌ هه‌میشه‌ کارا و سه‌رکه‌وتووبوه‌ له‌ به‌ڕێوه‌بردندا و له‌ هه‌مان ‏کاتدا دڵسۆزى کارمه‌ندانى فڕۆکه‌خانه‌ى به‌رز نرخاند له‌ جێبه‌جێکردنى ئه‌رکه‌کانیان که‌ بۆنه‌ته‌ هۆى ‏به‌رزکردنه‌وه‌ى ناوبانگى فڕۆکه‌خانه‌ى نیوده‌وڵه‌تى سلێمانى و بۆته‌ مایه‌ى شانازى بۆ هه‌مووان .‏
له‌ به‌شێکى ترى ووته‌کانیدا تیشکى خسته‌ سه‌ر گرنگى وه‌زاره‌تى گواستنه‌وه‌ و گه‌یاندن ‏له‌ ناو حکومه‌تى هه‌رێمى کوردستاندا وه‌ تایبه‌تمه‌ندى فڕۆکه‌خانه‌کان وه‌ک ناوه‌ندێکى ‏نێوده‌وڵه‌تى که‌ پێویسته‌ گرنگى زیاترى پێ بدرێت له‌هه‌موو لایه‌نێکه‌وه‌.‏
له‌ کۆتایى کۆبونه‌وه‌کدا ئه‌ندازیار تاهر عبدالله‌ قادر سوپاسى وه‌زیرى گواستنه‌وه‌ و گه‌یاندنى ‏کرد بۆ ئه‌م سه‌ردانه‌و به‌ناوى فڕۆکه‌خانه‌شه‌وه‌ پێزانینى خۆى بۆ خاتوو نه‌ورۆز مه‌ولود ‏ده‌ربڕى بۆ ئه‌و تێڕوانینه‌ به‌رزه‌ى که‌ به‌رامبه‌ر فڕۆکه‌خانه‌ى سلێمانى هه‌یه‌تى له‌ به‌ جێبه‌جێ کردنى ‏کاره‌کاندا.

زۆرترین خوێندراو