لیژنه‌ى شه‌هیدانى په‌رله‌مان سه‌باره‌ت به‌مۆنیۆمێنتى شه‌هیدان له‌گه‌ڵ ئه‌ندازیارى پڕِۆژه‌که‌ کۆبۆوه‌

15.05.2019
جەماوەر نیوز
به‌مه‌به‌ستى به‌دواداچوون بۆ مۆنیومێنتى شه‌هیدان له‌هه‌ولێر، پێش نیوه‌ڕۆى ئه‌مڕۆ چوارشه‌مه‌ 15-5-2019، لیژنه‌ى کاروبارى شه‌هیدان و قوربانیانى جینۆساید و زیندانیانى سیاسى له‌ په‌رله‌مانى کوردستان، به‌سه‌رپه‌رشتیى سوسن محه‌مه‌د میرخان، سه‌رۆکى لیژنه‌ و ئاماده‌بوونى جێگرى سه‌رۆکى لێژنه‌ و بڕیارده‌ر و ژماره‌یه‌ک له‌ ئه‌ندامان و راوێژکارانى لێژنه‌که‌، پێشوازییان له‌ ئه‌ندازیارو دیزاینه‌رى مۆنیۆمێنته‌که‌ هونه‌رمه‌ند خوسره‌و جاف کرد.
له‌ کۆبوونه‌وه‌یه‌کدا که‌ له‌هۆڵى لێژنه‌ به‌ڕێوه‌چوو، سه‌ره‌تا به‌ داتاشۆ کورته‌ فیلمێک له‌سه‌ر سه‌ره‌تاى دروستبوونى بیرۆکه‌ى مۆنیۆمێنته‌که‌و قۆناغه‌کانى دروستکردنى و تێچووه‌که‌ی، له‌لایه‌ن ئه‌ندازیار خوسره‌و جاف نیشانى سه‌رۆک و ئه‌ندامانى لیژنه‌که‌ درا، پاشان هه‌ریه‌ک له‌ سه‌رۆک و جێگر و بڕیارده‌ر و ئه‌ندامانى لیژنه‌که‌، کۆمه‌ڵێک پرسیاریان سه‌باره‌ت به‌ مۆنیۆمێنته‌که‌و هۆکاره‌کانى له‌به‌رچاونه‌گرتن و گرنگى پێنه‌دانیى زیاتر به‌دروستکردنى به‌شێوه‌یه‌کى باشتر خرانه‌ڕوو و جه‌ختیان له‌سه‌ر ئه‌وه‌ کرده‌وه‌ که‌ پێویسته‌ مۆنیومێنته‌که‌ نۆژه‌ن بکرێته‌وه‌و دووباره‌ که‌موکوڕییه‌کانى چاک بکرێنه‌وه‌، هه‌روه‌ها بڕیاریاندا به‌دواداچوونى زیاتریشى له‌باره‌وه‌ بکه‌ن.

زۆرترین خوێندراو