بۆ یه‌که‌مین جار کتێبێکى پڕ له‌زانیاریى سه‌یرو سه‌مه‌ره‌ت ده‌ستده‌که‌وێ‌‌

17.05.2019
جەماوەر نیوز
ئا : والى عه‌لی
بۆ یه‌که‌مین جار... له‌ڕێگه‌ى ماڵپه‌ڕه‌که‌مانه‌وه‌ کتێبێکى پڕ له‌زانیاریى سه‌یرو سه‌مه‌ره‌ به‌زمانى ئیگلیزى و کوردى دابه‌زێنه‌
ئێستا میوانانى ماڵپه‌ڕه‌که‌مان ده‌توانن له‌ڕێگه‌ى ئه‌م لینکه‌ى خواره‌وه‌‌ کتێبێکى پێ‌ له‌زانیاریى سه‌رنجڕاکێش و سه‌یرو سه‌مه‌ره‌ به‌هه‌ردوو زمانى ئینگلیزى و کوردی، به‌شێوه‌ى پى دى ئێف دابه‌زێنن که‌ بۆ کۆمپیوته‌رو مۆبایل و ئایپادو تابلێت ده‌بێت.

ئه‌ویش چاپى نۆیه‌مى کتێبى والینامه‌ى سه‌یرو سه‌مه‌ره‌یه‌ که‌ له‌ئاماده‌کردن و وه‌رگێڕانى نوسه‌رو وه‌رگێڕو بلۆگه‌ر والى عه‌لییه‌و له‌ 545 لاپه‌ڕه‌ پێکهاتووه‌و قه‌باره‌که‌ى 25 مێگابیت و نیوه‌.

والى که‌ له‌نوسینه‌ نوێکانیدا زیاتر به‌ ده‌ربڕین و شێوازى ناڕه‌سمى ناسراوه‌، سه‌باره‌ت به‌م کتێبه‌ پێیڕاگه‌یاندین: "چاپى نۆیه‌مى کتێبى والینامه‌ى سه‌یرو سه‌مه‌ره‌ پێکهاتووه‌ له‌نزیکه‌ى 2300 کورته‌زانیاریى سه‌رنجڕاکێش و سه‌یرو سه‌مه‌ره‌ به‌ هه‌ردوو زمانى ئینگلیزى و کوردى و جارجاره‌ش به‌ ماکیاجه‌وه‌."

وتیشی: "خوێنه‌رى شێلگیرى ئه‌م کتێبه‌ وێڕاى ئه‌وه‌ى دواتر هه‌ر شتێکى سه‌یر ببیستێ ده‌ڵێ: "عه‌ک که‌ کۆنه‌"، هه‌زاران وشه‌ى ئینگلیزیش ده‌خاته‌ هه‌گبه‌ى زانیارییه‌ زمانه‌وانییه‌کانه‌وه‌"..

زۆرترین خوێندراو

  • ڕۆژ
  • هەفتە
  • مانگ