ڕۆژ ژمێری پێشمه‌رگه‌یه‌ك - به‌رگی چواره‌م...نوێ‌‌

17.05.2019
جەماوەر نیوز
به‌رگی چواره‌می کتێبی "ڕۆژ ژمێری پێشمه‌رگه‌یه‌ك" یاداشتی به‌ڕێز محه‌مه‌دی حاجی مه‌حمود، که‌وته‌ به‌ر دیده‌ی خوێنه‌رانی... 
کتێبی "ڕۆژ ژمێری پێشمه‌رگه‌یه‌ك" باسی (20) ساڵ له‌ خه‌بات و ڕووداوه‌کانی شۆڕشی گه‌لی کوردستان ده‌کات و بابه‌ته‌کانی به‌گی چواره‌م تایبه‌تن به‌ ڕووداوو کاره‌ساته‌کانی ساڵانی 1992 بۆ 1996 و ده‌یان وێنه‌و به‌ڵگه‌نامه‌ی گرنی له‌خۆگرتووه‌ که‌ بۆ یه‌که‌م جاره‌ ئاشکراده‌کرێن.
به‌رگی چواره‌می ڕۆژ ژمێری پێشمه‌رگه‌یه‌ك، جگه‌ له‌ ده‌ستپێک و پێشه‌کییه‌ک، چه‌ند ناونیشانێکی له‌خۆگرتووه‌، له‌وانه‌:

- سه‌ره‌تای قۆناغێکی نوێ
- ساڵی 1992و ڕووداوه‌کانی
- خۆئاماده‌کردن بۆ هه‌ڵبژاردن و سه‌ره‌تای یه‌کگرتن 
- ئاکامی هه‌ڵبژاردنه‌کان و سه‌رهه‌ڵدانی ناکۆکی
- ئاماده‌کاری بۆ یه‌کگرتن و قه‌یرانی ناوخۆی حزب 
- کۆبوونه‌وه‌ی هێزه‌ به‌رهه‌ڵستکاره‌کانی عێراقی له‌ کوردستان و کێشه‌ی pkk
- ساڵی 1993و ڕووداوه‌کانی 
- ئیعلانکردن و ڕێکخستنه‌وه‌ی حزبی سۆسیالیست پاش یه‌کگرتنی له‌گه‌ڵ پارتی دا
- چه‌ک کردنی لیوای (24)و هه‌ڵوێستی حکومه‌تی هه‌رێم 
- ساڵی 1994و ڕووداوه‌کانی 
- خۆئاماده‌کردن بۆ کۆنگره‌ی (2)ی ڕێکخستنه‌وه‌ی حزبی سۆسیالیست
- ساڵی 1995و ڕووداوه‌کانی 
- نه‌فیر عام له‌لایه‌ن مام جه‌لاله‌وه‌ 
- ساڵی 1996و ڕووداوه‌کانی 
- یادی یۆبیلی زێڕینی پارتی و مه‌ترسیه‌کانی یه‌کێتی
- 31ی ئاب و ڕووداوه‌کانی دوای خۆی 
- هاوپه‌یمانێتی بۆچی و له‌کێ پێکهاتبوو؟

چه‌ندین بابه‌ت و ڕووداوی گرنگی نێوان ساڵانی 1992 بۆ 1996 که‌ بۆ یه‌که‌مین جاره‌ به‌ به‌ڵگه‌نامه‌وه‌و وه‌ک خۆی بڵاوده‌کرێنه‌وه‌.

ئێستا ده‌توانیت به‌رگی چواره‌می کتێبی "ڕۆژ ژمێری پێشمه‌رگه‌یه‌ك" له‌ جه‌ماوه‌رنیوز بخوێنیته‌وه‌‌...
بۆ خوێندنه‌وه.. ‌ ئه‌و فایله‌ "pdf"ی خواره‌وه‌ دابگره‌....
کلیک لێرە بکە