جەماوەر نیوز
به‌هۆى ناکۆکییه‌کانى ئه‌مریکا له‌گه‌ڵ کۆمپانیاى مۆبایلى "هواوی" چینى و قه‌ده‌غه‌کردنى له‌لایه‌ن دۆناڵد ترامپ له بازاڕه‌کانى ئه‌مریکا، کۆمپانیاى گووگڵ چه‌ند خزمه‌تگوزارییه‌کى له‌گه‌ڵ کۆمپانیا چینییه‌که وه‌ستاند.
کۆمپانیاى گووگڵ له چه‌ند روویه‌که‌وه په‌یوه‌ندى له‌گه‌ڵ کۆمپانیاى هواوى پچڕاندووه، به‌تایبه‌تى ئه‌و لایه‌نانه‌ى که په‌یوه‌ندیان به هاردوێر و سۆفتوێره‌وه هه‌یه.
به‌هۆى وه‌ستاندنى ئه‌و خزمه‌تگوزارییانه له ئه‌پده‌یتى نوێى "ئۆپێرێتینگ سیسته‌مى ئه‌ندرۆید" و مۆدیلى نوێى هواوی، هه‌ریه‌ک له گوگڵ پله‌ى ستۆر و جیمه‌یڵ له ده‌ره‌وه‌ى چین ئه‌پده‌یت ناکرێنه‌وه.
وته‌بێژى کۆمپانیاى هواوى رایگه‌یاندووه، خوێندنه‌وه بۆ سزاکانى وه‌زاره‌تى بازرگانى ئه‌مریکا به‌رامبه‌ر کۆمپانیاکه‌یان ده‌که‌ن.
واشنتن کۆمپانیاى هواوى تۆمه‌تبارده‌کات که ده‌کرێت له‌لایه‌ن حکومه‌تى چینییه‌وه بۆ سیخوڕی‌کردن به‌کاربهێنرێت. کۆمپانیاکه ئه‌و تۆمه‌ته ره‌تده‌کاته‌وه. هه‌روه‌ها واشنتن داواى له فه‌رمانبه‌رانى حکومه‌ت کردووه ئامێره‌کانى ئه‌م کۆمپانیایه نه‌کڕن.
پێشبینى ده‌کرێت تاوه‌کو ئه‌و کاته‌ى ناکۆکییه‌کان له‌نێوان ئه‌مریکا و چین چاره‌سه‌رده‌بن، کۆمپانیاى هواوى پشت به کۆمپانیا و ئاپه‌کانى دیکه ببه‌ستێت تاوه‌کو به‌ته‌واوى کاره‌کانى ڤێرژنه نوێکانى راپه‌ڕێنێت.
هواوى زه‌به‌لاحترین کۆمپانیاى چینییه له بوارى مۆبایل و په‌یوه‌ندییه‌کان، به‌رهه‌مه‌کانى له زۆرینه‌ى وڵاتانى جیهان، به عێراق و کوردستانیشه‌وه هه‌ن. کۆمپانیاکه بووه‌ته گه‌وره‌ترین کۆمپانیاى جیهان له بوارى ئامێرى پێویست بۆ ئینته‌رنێتى فایڤ جى (5G)، که بڕیاره ئه‌مساڵ بیخاته بازاڕه‌کانى جیهانه‌وه. به‌ڵام هێشتا پشت به دابینکارانى ده‌ره‌وه‌ى چین ده‌به‌ستێت.
واشنتن کۆمپانیاى هواوى تۆمه‌تبارده‌کات که ده‌کرێت له‌لایه‌ن حکومه‌تى چینییه‌وه بۆ سیخوڕی‌کردن به‌کاربهێنرێت. کۆمپانیاکه ئه‌و تۆمه‌ته ره‌تده‌کاته‌وه. هه‌روه‌ها واشنتن داواى له فه‌رمانبه‌رانى حکومه‌ت کردووه ئامێره‌کانى ئه‌م کۆمپانیایه نه‌کڕن.
روداو