به‌وێنه‌... به‌رده‌وامبوونى سوتاندنى ده‌غل ودانی جوتیارانى کورد له‌ شارۆچکه‌ى خورماتوو

01.06.2019
جەماوەر نیوز
جه‌ماوه‌رنیوز

دیارئاواره‌


تائێستاش سوتاندنى ده‌غڵ ودانى هاوڵاتیانى کوه‌رد له‌ناوچه‌کانى خورماتوو ده‌وروبه‌رى پارێزگاى که‌رکوک به‌رده‌وامى هه‌یه‌ به‌شێوه‌یه‌ک که‌زه‌ره‌رو زیانێکى زۆرى گه‌یاندووه‌ به‌به‌رهه‌مى جوتیارانى ئه‌وناوچانه‌و ناره‌زایى زۆریشى لێکه‌وتۆته‌وه‌ به‌ڵام تائێستا رێگرى نه‌کراوه‌ له‌سوتاندن .

له‌ باکورى شارۆچکه‌ى خورماتوو ، له‌لایه‌ن چه‌کدارانى داعشه‌وه‌ به‌ هاوکارى عه‌ره‌به‌کانى ناوچه‌که‌ له‌ نزیک گوندى ئه‌لبوسه‌باح وپاره‌پاره‌ که‌ دوو گوندى کوردنشینن وده‌که‌ونه‌ باکورى شارۆچکه‌ى خورماتووه‌وه‌ ئاگر له‌ ده‌غل ودانى جوتیاره‌ کورده‌کانى خورماتوو به‌ردرا که‌ رووبه‌ره‌که‌ى زیاتر له‌ 1000 مه‌تر دووجار ده‌بێت وبه‌و هۆیه‌ش زه‌ره‌روزیانێکى به‌ر جوتیارانى ناوچه‌که‌ که‌وت.