کینسی له‌ نێو پاریگا په‌یامه‌كه‌ی گه‌یاند

02.06.2019
جەماوەر نیوز
شەوی رابردوو لە یاری کۆتایی نێوان لیڤه‌رپول و توتنهام له‌ خولی پاڵەوانەکانی ئه‌وروپا  ناوبژیوان ناچاربوو یارییەکە رابگرێت پاش ئەوەی کچێک بە جلوبەرگی نیمچە ڕووتی مەلەوە هاتە نێو یاریگا و پەیامێک لەسەر جلەکانی نوسرابوو.
کینسی ڤۆلانسکی ئەو کچە بوو بۆ گه‌یاندنی په‌یامێك به‌ هه‌موو جیهان هاته‌ نێو یاریگا  و هاندەری هیچ یانەیەکیان نەبوو.
کینسی خۆشەویستی ڤیتاڵی زدرۆڤیتسکی یە کە ئەکتەرێکی ئەمریکی-رووسیە و خاوەنی پڕۆگرامێکە لە یوتیوب بە ناوی ” Vitaly uncensored” لە یوتیوب خاوەنی زیاد لە یەک ملیار بینەرن و نزیکەی ١٠ ملیۆن سەبسکرایبەریان هەیە.ئەمەش بووەتە هۆی ئەوەی لە زۆرینەی ماڵپەڕە دیارەکاندا بە تایبەت یوتیوب ڤیدیۆکانی رابگیرێت و سانسۆری بخرێتەسەر.
کەپڵەکە ئەم دەرفەتەیان بەکارهێنا بۆ ریکلامکردن بۆ بەرنامەکەیان کە هەمان ئەو نوسینەیە لەسەر جلی کینسی دەبینرێت لە کاتی یارییەکەدا و بە جیهان بڵێن نا بۆ سانسۆرکردنی کارەکانمان. ئەمە جگە لەوەی کینسی ڤۆلانسکی تەنها لە یەک کاتژمێری سەرەتای رووداوەکەدا زیاد لە ٣٠٠ هەزار فۆلۆوەری نوێی هەبوو لە ئینستاگرام.

زۆرترین خوێندراو