ئه‌مرۆ كۆبونه‌وه‌ی ئه‌نجومه‌نی پارێزگای كه‌ركوك ئه‌نجامنه‌درا

11.06.2019
جەماوەر نیوز
ئه‌مرۆ 11ی حوزه‌یران كاتژمێر (10) سه‌له‌به‌یانی ئه‌ندامانی ئه‌نجومه‌نی پارێزگای كه‌ركوك كۆبونه‌وه‌ بۆ په‌سه‌ندكردنی بودجه‌ی كه‌ركوك ،به‌ڵام كۆبونه‌وه‌كه‌ ئه‌نجامنه‌درا له‌ به‌ر ته‌واو نه‌بونی ڕێژه‌ی یاسایی .
چواره‌م كۆبونه‌وه‌ی ئه‌نجومه‌نی پارێزگای كه‌ركوك شكستی هێنا بۆ كۆبونه‌وه‌ له‌سه‌ر په‌سه‌ندكردنی بوودجه‌ی  پارێزگای كه‌ركوك، تائێستا بودجه‌ی كه‌ركوك په‌سه‌ندنه‌كراوه‌.
ته‌نها 19 ئه‌ندامی ئه‌نجومه‌نی پارێزگای كه‌ركوك ئاماده‌بوون و دواتر كۆبونه‌وه‌یه‌كی راوێژكاریان ئه‌نجامدا.