ئه‌مڕۆ هاوڵاتیانی سۆدان ده‌رگای دووكانه‌كانیان داخست

11.06.2019
جەماوەر نیوز
ئه‌مرۆ سی سێ شه‌ممه‌ 11ی حوزه‌یران هاوڵاتیانی سۆدان وه‌ك ناڕه‌زایه‌ك به‌رامبه‌ر ئه‌نجومه‌نی سه‌ربازی سۆدان ده‌رگای دووكانه‌كانیان داخست.
هه‌فته‌ی رابردوو هاوڵاتیانی خه‌رتومی پایته‌ختی سۆدان ڕژانه‌ سه‌ر شه‌قامه‌كان له‌به‌رامبه‌ر ئه‌نجومه‌نی سه‌ربازی سۆدان خۆپیشاندانیان ئه‌نجامدا و داوای " ئازادی و گۆڕانكاریان" كرد، هه‌روه‌ها داوای پێكهێنانی حكومه‌تێكی مه‌ده‌نیان كرد.
به‌ هۆی خۆپیشاندانه‌كانی هه‌فته‌ی ڕابردوو سۆدان زیاتر له‌ 100 خۆپیشانده‌ر گیانیان له‌ ده‌سدا و ژماره‌یه‌كی كه‌ برینداربوون به‌ هۆی پێكدانی هێزه‌ ئه‌مییه‌كان و خۆپیشانده‌ران له‌ به‌رده‌م بینای ئه‌نجومه‌نی سه‌ربازی له‌ خه‌رتوم.
ئه‌مرۆش هاوڵاتیانی ناڕازی سۆدان شێوازی فشاره‌كانیان گۆڕی بۆ داخستنی دووكانه‌كانیان و نه‌هاتنه‌ ده‌ره‌وه‌یان له‌ ماڵ.