سوپای ئه‌فغانستان ده‌ستبه‌سه‌راگرتنی ناوچه‌كیه‌كی له‌ ده‌ستی تالیبان ڕاگه‌یاند

11.06.2019
جەماوەر نیوز
سوپای ئه‌فغانستان ناوچه‌ی باغلان له‌ باكوری ئه‌فغانستانیان له‌ ده‌ست بزوتنه‌وه‌ی تاڵیبان سه‌نده‌وه‌.
به‌رپرسێكی سه‌ربازی ئه‌فغانستان ڕایگه‌یاند به‌ربه‌یانی ئه‌مرۆ له‌ ماوه‌ی دوو كاتژمێر رووبه‌ڕوبونه‌وه‌دا له‌گه‌ڵ چه‌كدارانی تالیبان توانراوه‌ ناوچه‌ی باغلان ده‌ستی به‌سه‌ردابگیرێت و 44 هاوڵاتیش ڕزگار بكه‌ن.
له‌لایه‌كی تره‌وه‌ وته‌بێژی وه‌زاره‌تی ناخۆی ئه‌فغانستان ڕایگه‌یاند سوپا توانوێتی سه‌ركه‌وێت به‌سه‌ر تالیباندا له‌و ناوچه‌دا و 17هاوڵاتی مه‌نده‌نی ئازاد بكه‌ن.