حزبه‌ كوردییه‌كان دژی هه‌ڵوه‌شاندنه‌وه‌ی ئه‌نجومه‌نی پارێزگای كه‌ركوكن

16.07.2019
جەماوەر نیوز
لەسەر هەڵوەشاندنەوەی ئەنجوومەنی پارێزگای کەرکوك، لایەنە سیاسیە کوردییەکان  هاتنه‌ ده‌نگ.
دوای ئه‌وه‌ی پارتی و یه‌كێتی ڕێكه‌وتن له‌سه‌ر كاندیدێكی كورد بۆ پۆستی پارێزگاری كه‌ركوك ژماره‌یه‌ك په‌رله‌مانتاری عه‌ره‌بی‌ سوننه‌ هه‌وڵی واژۆ كۆكردنه‌وه‌ ده‌ده‌ن له‌ ئه‌نجومه‌نی نوێنه‌رانی عێراق بۆ هه‌ڵوه‌شاندنه‌وه‌ی ئه‌نجومه‌نی پارێزگای كه‌ركوك.
له‌ كۆنگره‌یه‌كی رۆژنامه‌وانیدا حزبه‌ كوردیه‌كان له‌ كه‌ركوك ڕایگه‌یاند له‌گه‌ڵ هه‌ڵوه‌شاندنه‌وه‌ی ئه‌نجومه‌نی پارێزگای كه‌ركودا نین.
 هه‌روه‌ها لایه‌نه‌ كوردیه‌كان یه‌ك هه‌ڵوێستیان ڕاگه‌یاند له‌ دانانی پارێزگارێكی كوردن بۆكه‌ركوك.

زۆرترین خوێندراو