ئهتوانى لهرێگاى ئیمه‌یڵ و ژماره تهلهفۆنهکانمانهوه په‌یوه‌ندیمان پێوهبکهیت و راوسهرنج وپێشنیارو داواکاریهکانى خۆت بخهیتهروو.
07705066052
ئاشتى گه‌رمیانى
به‌ڕێز محمد حاجى محموود له 5دیسمبه‌رى 2019 له‌گه‌ڵ شاندێکى مه‌ڵبه‌ندى ئه‌وروپاى حزبى سوسیالیست دیموکراتى کوردستان به‌شداریان کرد له کۆنگره‌ى سوسیال دیموکراته‌کانى وو‌ڵاتى ئه‌ڵمانیا له شارى به‌رلین که کۆنگره‌ى هاوپه‌یمانى پێشکه‌وتووخوازه ، هاوپه‌یمانى پێشکه‌وتووخواز شه‌ش ساڵ به‌ر له ئێستا پارته سۆسیالیسته‌کان و ڕێکخراوه پێشکه‌وتووخوازه‌کان له سه‌رانسه‌رى جیهان به‌شداریان کرد بۆ دامه‌زراندنى تۆڕێکى نوێ ى جیهانى به‌ناوى هاوپه‌یمانى پێشکه‌وتووخواز که هاوپهیمانیتیهکه پێکهاتووه له ١٤٠ حزب و له سه‌رانسه‌رى جیهان له‌سه‌ر ئاستى ٨٠ ده‌وڵه‌ت ، که حزبى سوسیالیست دیموکراتى کوردستان یه‌کێکه له‌و ئه‌ندامه ده‌سته‌یى یه دامهزرێنهرهى که به‌رده‌وام به‌شداره له هه‌موو کۆڕ‌و کۆبونه‌وه‌و کۆنفراس و کۆنگره‌کانى ، وه هه‌رده‌م به‌رێز جه‌نابى کاک محمد حاجى محموود له‌و بهشداریهدا ووتارو ڕوون کردنه‌وه‌و بیر‌و ئاڵووگۆڕى جیاجیا ده‌خاته پێش به‌شداربووه‌کان که له زۆر کاتدا تیشک ده‌خاته سه‌ر باروودۆخى کوردستان و ناوچه‌که به‌گشتى ، له‌م کۆنگره‌یه‌ى کۆتایى ساڵى ٢٠١٩ دا باس له‌و ته‌وه‌ره گرنگه ده‌کرێت که کۆڕانکارى که‌ش و هه‌واو جیهان و ڕۆڵى وو‌ڵاتى ئه‌ڵمانیا بۆ که‌م کردنه‌وه‌ى پیس بوونى ژینگه‌و چاره‌سه‌رى داهاتوو بدات به حکومه‌تى ئه‌ڵمانیا ، له‌گه‌ڵ ئه‌وه‌ى که باس له گرنگى وو‌ڵاتى ئه‌ڵمانیا ده‌کرێت بۆ ئارامى و ئاسایش و سیاسه‌تى ده‌ره‌وه‌ى ئه‌ڵمانیاو په‌یوه‌ندییه‌کان و ڕۆڵێ وو‌ڵاتى ئه‌ڵمانیا له‌ئه‌مڕۆدا .
په‌یام و ووتارى به‌ڕێز جه‌نابى محمد حاجى محموود له‌و کۆنفراسه‌دا ..
له‌هه‌موو بهشداریهکانى به‌رێز محمد حاجى محموود دا که به‌فه‌رمى بانگێشى کۆنگره‌ى سوسیال دیموکراته‌کانى ئه‌ڵمانیا کراوه ، له باره‌ى به‌شداریکردنى له کۆنگره‌که‌ى وو‌ڵاتى ئه‌ڵمانیا ڕایگه‌یاند ئێمه له‌حزبى سوسیالیست دیموکراتى کوردستان دوو جۆر په‌یوه‌ندیمان هه‌یه ، په‌یوه‌ندییه‌کیان له‌گه‌ڵ پارتى سوسیالیستى دیموکراتى ئه‌ڵمانیا و په‌یوه‌ندییه‌کى دیکه‌یان له چوارچیوه‌ى هاوپه‌یمانى پێشکه‌وتووخواز که پارته سوسیالیسته‌کان تێدا ئه‌ندامن ، وه جه‌نابیان ووتى : ئه‌م کۆنگره‌یه بۆ پارتى سوسیال دیموکراته‌کانى ئه‌ڵمانیا کۆنگره‌ى هه‌ستانه‌وه‌و کۆمه‌ڵێک گۆڕانکارى له‌سه‌ر ژیانى خه‌ڵک و کرێکار ده‌که‌ن و پێیان داگرتووه کاتژمێرى کارکردن له ١٥ یورۆ که‌متر نه‌بێت ، وه هه‌ر له کۆنگره‌که‌دا باس له‌وه ده‌که‌ن له‌ناو حکومه‌ت چ بڕیارێک بده‌ن و به‌ڵام تا ئێستا بڕیارى ئه‌وه‌یان نه‌داوه له حکومه‌تى ئه‌ڵمانیا بکشێنه‌وه‌و به‌شێکیان ده‌ڵێن بکشێینه‌وه و ده‌یانه‌وێت کۆمه‌ڵێک گۆڕانکارى بکه‌ن له ژیانى سیاسى خۆیاندا وه به‌ڕێزیان باسى له‌وه کرد بۆ میدیاکان که له هه‌موو دونیا که‌سایه‌تى گرنگى و کاریگه‌رى خۆى هه‌یه ، له‌ناو ئه‌وروپاش وایه له ناو ئه‌م حزبه‌شدا وایه سه‌رۆک کۆمار‌و سه‌رۆکى په‌رله‌مانى ئه‌وروپا و وه‌زیرى ده‌ره‌وه‌ى ئه‌ڵمانیا له حزبى سوسیالیست دیموکراته ، وه له باره‌ى هه‌ڵوێستى پارتى سوسیالیست دیموکراتى ئه‌ڵمانیا بۆ هاوکاریکردنى گه‌لى کورد به‌رێزیان ووتى : ئه‌وه‌مان له‌بیر نه‌چێت ئه‌ڵمانیا له شه‌ڕى داعش هاوکارى باشى کردین و چه‌کى پێدایین که باڵانسى شه‌ڕى گۆڕى ، له په‌یام و ووتارى به‌ڕێزیان سوپاس و پێزانینه‌یه که وو‌ڵاتى ئه‌ڵمانیا هاوکارى و پشتگیرى بۆ جه‌نابیان و گه‌لى کوردستانى کردووه له کاته سه‌خته‌کان و دژواره‌کاندا وه هاوکارى کردنى هێزى پێشمه‌رگه‌ى کوردستان دژ به داعش له چه‌ک و ته‌قه‌مه‌نى به‌تایبه‌ت چه‌کى میلان که کاریگه‌رى زۆرى هه‌بووه بۆ له‌ناو بردنى تانکه مین ڕێژکراوه‌کان وه ڕاهێنانى پێشمه‌رگه و فێرکردنیان به تییورى و پراکتایک له ڕوو به ڕوو بونه‌وه‌ى دوژمنان‌دا ، له‌گه‌ڵ ئه‌وه‌ى که وو‌ڵاتى ئه‌ڵمانیا هاوکارى ته‌ندروستى و لۆجستى و مرۆیى پێشکه‌شى حکومه‌تى هه‌رێمى کوردستان کردووه وه له‌ساڵانى هه‌شتاکانه‌وه ماڵى خۆى کردۆته‌وه بۆ له ئامێز گرتنى هه‌زران خه‌ڵکى کوردستان وه‌کو په‌ناهه‌نده‌و بریندار و زیان لێکه‌وتووان که‌به هۆى نائارامى ناوچه‌که‌و هێڕشى دوژمنانکارانهى ده‌سه‌ڵاتداران و حوکومڕانان کردویانه‌ته سه‌ر گه‌لى کوردستان .
په‌یام و ووتارى جه‌نابیان ئه‌و په‌یوه‌ندى و تێکه‌ڵ بوونه‌یه که ووڵاتێکى وه‌کو ئه‌ڵمانیا ڕۆڵى گرنگى گێڕاوه بۆ ئاشتى و ئارامى کوردستان ، سوپاس پێزانینى خۆیانیان له‌و کۆنگره‌یه‌دا خستۆته ڕوو ، له‌هه‌مان کاتدا باس له ڕۆشنبیریه‌ت و که‌لتوورو مێژووى گه‌لى کورد ده‌کات که کورد گه‌لێکى ئاشتى خوازه‌و هه‌رده‌م په‌ناگه‌یه‌ک بووه بۆ هه‌موو لایه‌ن و حزب و که‌سایه‌تى و نه‌ته‌وه‌کان وه پێکه‌وه ژیان بنه‌مایه‌کى ستراتیژى هه‌رێمى کوردستانه ، به‌شداریان به جل و پۆشاکى کوردى یه‌وه جێگاى سه‌ره‌نجى هه‌موو به‌شدار بوان بووه ، به‌ڕێزیان وه‌کو پێشمه‌رگه‌یه‌ک هه‌ڵوێست و تێڕوانینه‌کان ده‌خاته به‌ر دیده‌ى به‌شداربووان که ئه‌وه‌ش وێنه‌یه‌ک و گرنگیه‌کى زۆر ده‌داته به‌شدار بوانى کۆنفراس و میوانانى به‌شدار بوو .
دیدار‌و چاوپێکه‌وتنه‌کانى له‌کۆنگره و ده‌ره‌وه‌ى کۆنگره‌دا
به‌رێز محمد حاجى محموود له‌ژیانى پێشمه‌رگایه‌تى یه‌وه ناسراوه به کۆمه‌ڵێک تایبه‌تمه‌ندێتى له دروست کردنى په‌یوه‌ندى و تێکه‌ڵى ژیانى پێشمه‌رگایه‌تى و کۆمه‌ڵاتى و گه‌ڕان و کۆبونه‌وه‌ى جه‌ماوه‌رى و سه‌ردانى هه‌موو لایه‌ن و حزب و که‌سایه‌تى و ماڵى شه‌هیدان و برینداران و کۆچکردوه‌کان ، مرۆڤێکى ساده‌ى پێ له دیده‌ى جیاجیایه ، ئه‌وه‌ش تایبه‌تمه‌ندێتى یه‌کى زۆر چڕ‌و پڕى داوه به ئه‌زموونى ژیانى ، وه هه‌رده‌م له‌سه‌ر ئه‌و په‌یوه‌ندییه دوو قۆڵى یان گشتیانه هه‌نگاوى بۆ ناوه ، هه‌ربۆیه بێجگه له‌وه‌ى که که‌سایه‌تیه‌ک بووه له دامه‌زراندن و به‌ئه‌ندام بونێکى کاراى سوسیال دیموکراته‌کانى وو‌ڵاتى ئهڵـانیا ، ناسراوى زۆربه‌ى حزبه و ڕێکخراوه ئه‌ڵمانى و ئهوروپییهکانه ، له‌هه‌مان کاتدا له کۆڕبهندى ئه‌و کۆنگرایهدا چاوى به وه‌زیرو به‌رپرس و ده‌سه‌ڵات دارانى ئه‌و ووڵاته ده‌که‌وێت ، هه‌روه‌ک دیدارى له‌گه‌ڵ وه‌زیرى کاروبارى خێزان و به‌ساڵاچووان و ئافره‌تان وگه‌نجان له وو‌ڵاتى ئه‌ڵمـانیا ، وه کۆڕ‌و کۆبونه‌وه‌ى له‌گه‌ڵ ڕوهندى کورد له‌به‌رلین و سه‌ردانى که‌سایه‌تى یه ناسراوه‌کانى کورد بۆ جێگاى مانه‌وه‌ى به‌ڕێزیان تا کاته دهرهنگێک ووت‌و وێژ سه‌باره‌ت به کوردستان و داهاتووى هه‌رێم و ڕه‌وشه سیاسى یه‌کانى ئه‌و ناوچه‌یه به پڕ‌و چڕى باس و شرۆڤه‌ى ده‌کرێت ، گرنگى سه‌ردانى به‌ڕێز محمد حاجى محموود ئه‌و جۆش و خرۆشهیه که ئه‌وروپییه‌کان و ڕه‌وه‌ندى کورد و که‌سایه‌تى یه جیاوازه‌کان و ڕێکخراوه‌کان له‌ده‌ورى کۆ ده‌بنه‌وه و ده‌یانه‌وێت گوێێان له‌و شى کردنه‌وه تایبه‌تیانه بێت که جه‌نابیان به شێوه‌یه‌کى واقیع بینانه باسى لێوه ده‌کات .
له‌و دیدارانه‌دا ده‌مه‌وێت باسى ڕۆڵى خانم و پێشمه‌رگه تامین خان هاوسه‌رى جه‌نابى کاکه حمه بکه‌م که‌له سه‌نگه‌ره‌کانى چیا‌و سه‌نگه‌ره‌کانى دوژمنى گه‌لى کورد یاوه‌رى بووه و به‌شدار بووه وه له‌ئێستاشدا، له‌گه‌ڵ هه‌ڤاڵ سه‌لام عومه‌ر به‌رپرسى مه‌ڵبه‌ندى ئه‌وروپا و هه‌ڤاڵ حمه ڕه‌شید دۆلاشى و فازل گه‌نج عه‌لى و حوسێن ڕه‌سوڵ و هه‌ڤاڵ پشکۆ و هه‌ڤاڵانى تر‌ى حزبى سوسیالیست دیموکراتى کوردستان له ئه‌وروپا یاوه‌رى ئه‌و سه‌ردان ودیدارانهن وه ئه‌مه‌ش بێگومان گرنگى تایبه‌تى خۆى هه‌یه بۆ ناسینى دۆزى ڕه‌واى گه‌له‌که‌مان وه گرنگى سوسیال دیموکرات لهئهمڕۆى پرۆسه‌ى حزب و سیاسه‌تدا .
ئەم وتارە گوزارشتە لە رای نوسەر و جەماوەر نیوز لێی بەرپرس نیە
ئهتوانى لهرێگاى ئیمه‌یڵ و ژماره تهلهفۆنهکانمانهوه په‌یوه‌ندیمان پێوهبکهیت و راوسهرنج وپێشنیارو داواکاریهکانى خۆت بخهیتهروو.
07705066052