سیاسه‌تی نه‌رم
23.08.2020

ئاشتی گەرمیانی _ هۆڵەندا
زۆر جار دەخوێنینەوە وە بەرچاومان دەکەوێت کە دەسەڵات سیاسەتی نەرم بەکار دەهێنێت ، سیاسەتی نەرمیش ئەو دەستەواژەیە کە وڵاتێکی تووندو تیژ و دەسەڵاتداری ئاسن و ئاگر دەموو چاوێکی ناشیرینی بەجێ هێشتووە بۆ جیهان ، ئەو دەسەڵاتەی کە مافی مرۆڤ و کۆمەڵایەتی و پەیوەندییەکانی بە تووندو تیژی بەسەر بردوە ، بەڵام بۆ هێور کردنەوەی ڕێکخراوە جیهانی یە مرۆییەکان وە ناسنامەی خۆی وا بانگەشە دەکات کە ئیدی سیاسەتێکی نەرم بەکاردەهێنێت و ڕەچاوی دەکات ، بەڵام لە ژێرەوە دەسەڵاتە داپلۆسەرەکەی بەنەرمی تاک تاکی چالاکوانەکان دەگرن و لە ناوی دەبەن یان ئەوەتا نەرمی نواندن لە دانوستاندنەکان و گفتوگۆکردن بۆ تێگەیشتنی سیاسی سەرکەوتووی بۆ خۆی بەدەست بهێنێت و سیاسەتی نەرم بۆ حزبە سیاسی یە کوردستانیەکان گرنگە لەم ڕۆژگارەدا چونکە نێو ماڵی کوردی پەرتەوازەیە بۆیە بۆ ناوخۆ نەرم و بۆ دەرەوە بەهێزو کاریگەر نەک پێچەوانەکەی کە ئاستی دەسەڵات بگاتە ئەوەی کە خۆی نەرمەو لە لە حزبدا گەرمە یان حزب لە سەرووی دەسەڵاتی حوکمرانییەوە بێت ، زۆر جار ئەم وێنەیە لە ناوچەکانی کوردستاندا دەبینرێت ، چونکە ئەو حزبانەی لە دەرەوەی دەسەڵات سیاسەتی ژێراو ژێر دەکەن لەئاکامدا هەربۆ پۆست و دەسەڵات و دەستکەوتێکی مادی و پلەیییە نەک دەستکەوتێکی سیاسی نەرم یان گەرم و  سیاسەتی نەرم هەندێک جار بۆ قەوارەیەک کە مافەکانی بەدەست نەهێناوە پێویستی بە سیاسەتی ستراتیژی هەیە وە یەکخستنەوەی نێو ماڵی کوردی ، بەڵام بۆ دەرەوەی هەرێم دەتوانێت سیاسەتێکی هێزو  و دوور دیدەی ڕەچاو بکات .
لە ووڵاتانی جیهانی کاتێک مافی مرۆڤ پارێزراوە وە سیاسەتی درێژ خایەن و دیموکراسی تیادا بەرجەستە دەکرێت ، شتێک نییە بەناوی سیاسەتی نەرم ، بەڵکو دەستوور و ڕێگە چارەیەکی مێژووی پڕ ڕۆشنبیری کۆمەڵایەتی هەیە کە تاک مافی هەیە وە مافی لەسەرە ، بۆیە حزبەکان لە ژێر چەتری ئەو دەستوور و ماف پارێزراویەدا کار دەکەن ، دوورن لە پشکی دامەزراندنی وەزیرو ماف ناسی حزبی ، ئەوان لە پسپۆڕ و شارەزایی دەگەڕێن بۆ پڕ کردنەوەی پۆستەکانیان ، نەوەک کەسایەتیەک کە دەبێت سەد لەسەد حزبی بێت وە سوێندیش بۆ ئەو حزبە بخوات  هەر بۆیە تێگەیشتن لە سیاسەت زۆر جیاوازی هەیە هەروەک دەستوورەکەی عێراق کە هەر حزب و دەسەڵاتێک بە شێوەیەک شی کردنەوەی بۆ دەکات ،  کاتێک پێویستیان بەیەک بێت دیارو ڕوونە وە کاتێک دوور بن لە یەک کەس لەو دەست نووسە تێ ناگات . لە کۆتایشدا کەس لێی تێناگات   بە خۆشیان دەڵێن سیاسەتی نەرم .

ئەم وتارە گوزارشتە لە رای نوسەر و جەماوەر نیوز لێی بەرپرس نیە