
ئهتوانى لهرێگاى ئیمهیڵ و ژماره تهلهفۆنهکانمانهوه پهیوهندیمان پێوهبکهیت و راوسهرنج وپێشنیارو داواکاریهکانى خۆت بخهیتهروو.
07705066052
ئاشتی گەرمیانی _ هۆڵەند
من و هەڤاڵانم هەردەم ئەوەمان پێ باش و چاکە کە شۆرشی خەباتی حزبی سوسیالیست دیموکراتی کوردستان لەپاش ئەو هەموو شەهیدو قوربانی و مل ملانێ و خۆ کردنە فیدای خاك و نیشتیمان بۆ ئازادیەکانی کوردستان لە ڕێڕەو بیرو هزدا بێت و دوور بێت لە بیرو باوەڕی پۆست و جێگاو بەرپرسیاریەتی کاڵ و کرج نمونەمان زۆر بووە بۆ ئەو کارو ڕووداوانە بەتایبەتی لە ڕۆژە سەختەکانی شۆرش و نمونەی هەڵهاتن لەنێو حزبی سوسیالیست دیموکراتی کوردستان بەناوی سەنگەر گواستنەوە تا سەر ئێسقان لە پێگەی سەرکردایەتی سیاسی حزبدا بوون، بەڵام بۆ بەرژەوەندی تایبەتی و سوود وەرگرتن لە ڕۆژگارەکان ئەو هەلەیان قواستەوە لەدوای هەموو کۆنگرەیەکیش هەندێك کەس بۆ بەرژەوەندی خۆیان کە نەگونجاون بۆ پۆستەکان یان تەمەنی تەواو لەپەك کەوتندایە هەر پەلەقاژەی دەسەڵات و کوردسیەکان دەکەن جەنابی کاک محهمهد حاجی مهحمود وەکو پێشمەرگەیەکی کاریزماو هەموو کات ئەوەی لا پەسەند نەبووە کە بڵێن سکرتێری گشتی حزب بۆچی ئەو ووتەیە ؟ بۆچی پێ قوورسە خۆی بە سکرتێر نەزانێت و خۆی لە پێشمەرگەیەكدا خۆی ببینێتەوە؟ جەنابی لە کاروانی هەموو ژیانی ئەو بیرو باوەڕەی هەڵبژاردووە کە ناو خودی پێشمەرگایەتی و تێگەیشتنی بە خەبات و شۆرشگێڕی بووە بۆ هیواکانی گەلی کورد وە هەر لەسەر ئەو بیرو باوەڕو شۆرشگێڕی یە بیری کرۆتەوە یان هەنگاوی ناوە یان ڕەخنەی کاریگەری لە دەسەڵات و حوکمڕانەکان گرتووە ، بەڵام بەداخەوەم کەسمان نەمانتوانیوە ئەو ماندوێتی و هیلاکی و ئەرکە قورسانەی جەنابی کەم بکەینەوە بە پێی پێویست ڕاستە کارو چالاکی کراوە وە حزبی سوسیالیست دیموکراتی کوردستان بە مێژووی خۆی وەکو مێژووی چیاکان دێرین و بەئەمەك بووە ، لاپەڕەکانی ڕابردوو هەموو شاهیدن لە شەهیدان و تۆمارو بەڵگەکاندا ، وە هەردەم هێرشی ناداد پەروەرانە کراوەتە سەر حزب ئەگەر بە چەواشەکاری بێت یان بە ڕاگەیاندن و تێنەگەیشتنی ئیرهابی فیکری بێت، ئەمانە هەموو ناکاتە ئەوەی کە چۆن لەسەرەتاوە حزب وەکو شۆرش و خەبات و ئازادی و بەدەست هێنانی مافی خەڵکی کوردستان لە ژێر دەستی داگیرکاری دەسەڵاتەکان و دواتر هەوڵەکانی ئارامی نێو ماڵی کوردی و کۆکردنەوەی حزبەکان و ئاوەدانی بۆ کوردستان زۆر پێویستە کۆنگرەی حزبی سۆسیالیست دیموکراتی کوردستان ئەو تایبەتمەندێتی یەی نێو حزب و بیرو هزرەکانی جەنابی کاك محهمهد حاجی مهحمود بپارێزێت وە پێویستە کەسەیایەتی خەمخۆرو بەئەمەك لەو دۆخە تێبگەن کە ئایا شایستەی ئەو کارانەن ! وە ئەو ئەرکانەی کە کاری لەسەر دەکەن و لەسەریانە وەکو خۆی جێبەجێی دەکەن یان هەر بۆ فانتازی و خۆ دەرخستن و بەرژەوەندیەکانە من لەپاش ساڵی ١٩٩١ وە زۆر کەسایەتی جیاجیام بینی وە لە نێو حزب و لە حزبدا ڕایان کردووە وە لە نزیکەوە گوێم لە ووتەکانی وە مەبەستەکانی بووە ، بەڵام لەوە دەچێت حەزو تێگەیشتنەکانمان یەکیان نەگرتبێتەوە ، ئەو لەسەردەمی چیاکان و منیش لە سەردەمی شارستیانەت ئەو لە خەونی دەرکەوتنی لە کەناڵە لۆکاڵییەکان و حیمایەی زۆردا بوو مێژووی حزبی سوسیالیستی حینجە دەکرد چاوەڕوانی ئەوە دەکەین کە کۆنگرەی حزب لەم سەردەمە دابەش دابەش بوونەدا ، ئەم سەردەمە پڕ لە بێ هیوایی خەڵکان و گەنجەکان و پەرتەوازەی نێو حزبەکان و بێ باوەڕی نیشتیمان پەروەری بەرنامەو کەسایەتی و هەڵسەنگاندنی ووردی هەبێت ، دووبارە بوونەوە لە بەرنامەو کاری حزبیدا کاڵ بونەوە بە خۆیەوە دەبینێت ، لەگەڵ ئەوەی وەکو دەڵێن با بە شان وشەوکەت نەبێت ، بەڵکو کارو ماندوو بون و بەرنامەی خزمەت کردن و جۆری پەیوەندییەکانیش لەو پەڕی پێشکەوتوو دا بێت ، واتە جێگای خۆ کردنەوە لە نێو ئەو بارودۆخەی ئێستای و کوردستان و تێگەیشتنێك بۆ داهاتووەکان . من دڵنیام لە دیدارو ووتەو پەیام و گووتارەکان و دیدارە کەناڵییەکانی بەرێز محهمهد حاجی مهحمود لە خزمەتی خەڵکی کوردستان و لایەنە سیاسی یەکاندا بووە ، بێگوومان ئامادەبوونی لەهەموو چالاکی یەکاندا نمونەی زیندووی حزبی سوسیالیست دیموکراتی کوردستانە ، هەربۆیە ئەرکێکی گرنگە کۆنگرەی حزب لەم سەردەمەدا وورد تر و کاراو چالاکتر بێت بۆ هەنگاوی داهاتوو لەکاتێکدا خەڵکی کوردستان بە هۆی کۆمەڵێك سیاسەتی چەوتی دەسەلاتدارانەوە تووشی بێ هوودەی و بێ ئینتیمایی ووڵات و نیشتیمان بوون .
ئەم وتارە گوزارشتە لە رای نوسەر و جەماوەر نیوز لێی بەرپرس نیە
 هەڵوێستەکانی بەڕێز محهمهد حاجی مهحمود لە دوێنێ و ئەمڕۆدا
                                                هەڵوێستەکانی بەڕێز محهمهد حاجی مهحمود لە دوێنێ و ئەمڕۆدا
                                             له چاوەڕوانی کۆنگرەی حەوتەمی حزبی سوسیالیست دیموکراتی کوردستاندا
                                                له چاوەڕوانی کۆنگرەی حەوتەمی حزبی سوسیالیست دیموکراتی کوردستاندا
                                             سیاسهتی نهرم
                                                سیاسهتی نهرم
                                             شکاندنی پیرۆزییەکانی نیشتیمان
                                                شکاندنی پیرۆزییەکانی نیشتیمان
                                             بە عەرەب کردنی کوردستان لە ڕێگای کۆمپانیاکانەوە
                                                بە عەرەب کردنی کوردستان لە ڕێگای کۆمپانیاکانەوە
                                             گرنگى بهشدار بوونى بهڕێز محمد حاجى محموود له کۆنگرهى سوسیال دیموکراتهکانى ئهڵمانیادا
                                                گرنگى بهشدار بوونى بهڕێز محمد حاجى محموود له کۆنگرهى سوسیال دیموکراتهکانى ئهڵمانیادا
                                            



ئهتوانى لهرێگاى ئیمهیڵ و ژماره تهلهفۆنهکانمانهوه پهیوهندیمان پێوهبکهیت و راوسهرنج وپێشنیارو داواکاریهکانى خۆت بخهیتهروو.
07705066052
