لەیادی جینوسایدی بارزانیەکان
01.08.2021

محەمەد حاجی مەحمود
لەیادو بیرەوەری تێپەڕبوونی 38 ساڵ بەسەر ئەنفال و جینۆسایدی بارزانیەکان دا، هاوخەمی خۆمان دەردەبڕین بۆ قوربانیانی، کەس و کاری ئەنفالکراوانی بارزانیەکان.
38 سال بەر لە ئێستا، ڕژێمی بەعس، 8,000 هەزار پیاو مندال و مێرد مندالی بێتاوان بە بێ گوێدانە تەمەنیان لە مالەکانی خۆیان دەستگیر کردوو پاشان سەرجەمیانی قەتل و عام کرد.
ئەم کوشتنە بە کۆمەلە بە بەر چاوی هەموو دونیاوە ئەنجام درا، ئێستا کاتیەتی بە بیر هەموو دونیا بینینەوە، کە دان بەو تاوانە دڕندەیە بنێن وەک جینۆساید کە روویدا بەرامبەر بە میللەتی کورد و بارزانیەکان.
ئەو خەڵکانەی کە دەستیان لەم تاوانە بەربەریەدا هەبووە، ئەبێت رادەستی عەدالەت و یاسابکرێن و داوای لێبوردن لە گەلی کورد و کەس و کاری قوربانیان بکەن وە پیویستیشە گەلی کورد دڵنیا بکەنەوە کە ئەم جۆرە تاوانانە دوبارە نابێتەوە بەسەر هەر کوردێک لە هەر شوێنێکی ئەم دونیایە، وە هەروەها پێویستە فشار بخرێتە سەر حکومەتی ئێستای عێراق، کەنەک تەنها قەرەبووی ماددی، بەلکو قەرەبووی کەسوکاری قوربانیان بکەنەوە.
سڵاو بۆ گیانی پاکی قوربانیانی ئەنفال و جینۆسایدی بارزانیەکان و تێکڕای شەهیدانی کوردو کوردستان.

۲٠۲۱/۷/۳۱

ئەم وتارە گوزارشتە لە رای نوسەر و جەماوەر نیوز لێی بەرپرس نیە

زۆرترین خوێندراو

  • ڕۆژ
  • هەفتە
  • مانگ